riklam

هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ مه‌نبه‌ج ده‌كشێنه‌وه‌

کوردستان 12:21 PM - 2018-07-16
.

.

ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج، كشانه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی له‌ شاره‌كه‌ راگه‌یاند.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج، دوا یه‌كه‌ی سه‌ربازیی سه‌ر به‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌ربازیی پێكھاتوون، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ له‌ شاره‌كه‌ كشاونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌، راوێژكاره‌كانی یه‌په‌گه‌، له‌ ماوه‌ی رابردودا سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین خول و مه‌شقی راھێنانی سه‌ربازییان له‌ مه‌نبه‌ج كردووه‌.

مانگی رابردو، لێپرسراوانی توركیاو ئه‌مریكا رێككه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ مه‌نبه‌ج و به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ش، سه‌رجه‌م ھێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ شاره‌كه‌دا كشانه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket