riklam

ئه‌مریكا داوایه‌كی یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌تده‌كاته‌وه‌

جیهان 10:55 AM - 2018-07-16
.

.

ئه‌مریكا داواكاری لێپرسراوانی باڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ به‌خشینی كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان له‌ سزاكانی سه‌ر ئێران ره‌تده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: توندترین گوشار ده‌خاته‌ سه‌ر تاران.

دوای ئه‌وه‌ی لێپرسراوانی باڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپا داوایان له‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد سزاكانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئێران ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپیانه‌ نه‌گرێته‌وه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌كه‌ن، پۆمپیۆ ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و راشیگه‌یاند: ده‌یه‌وێت توندترین گوشار بخاته‌ سه‌ر تاران و ھه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.

له‌ ئێستادا یه‌كێتیی ئه‌وروپا نیگه‌رانه‌ له‌ چاره‌نووسی ده‌یان گرێبه‌ستی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران كه‌ به‌ھاكه‌یان سه‌دان ملیار دۆلاره‌ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر ئێران توندتر بكات.

بڕیاره‌ سه‌ره‌تای مانگی داھاتووش ئه‌مریكا سزا نوێیه‌كانی سه‌ر ئێران كارابكاته‌وه‌ و وڵاتانی ئه‌وروپاش ترسی ئه‌وه‌یان ھه‌یه‌ ئه‌و سزایانه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمپانیاكانیان ھه‌بێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket