riklam

ھێزێكی ئه‌منی له‌ به‌غدا بڵاوه‌ی پێده‌كرێت

عیراق 10:02 AM - 2018-07-16
.

.

ھێزی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی به‌غدا بڵاوه‌یان پێكرا.

له‌پێناو رێگریكردن له‌ توندوتیژی به‌ھۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ كه‌ پارێزگاكانی باشوورو ناوه‌ڕاستی عیراقی گرتووه‌ته‌وه‌، ھێزی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی به‌غداد بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 16-7-2018، فه‌رمانده‌یی ھێزه‌كانی پۆلیسی به‌غدا بڵاویكرده‌وه‌، ھێزی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ناوه‌ڕاستی به‌غدا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی: ئه‌و ھێزانه‌ ئه‌ركیان بریتییه‌ له‌ پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ ھه‌ن و له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ھه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket