riklam

داعش كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی كاكه‌یی ئازاد ده‌كه‌ن

کوردستان 09:27 AM - 2018-07-16
.

.

تیرۆرستانی داعش له‌ دوای مانگێك له‌ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ پاره‌یه‌كی زۆر كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی كاكه‌یی له‌ سنوری داقوق ئازاد ده‌كه‌ن.

ئیدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو  فه‌رهاد ئاغای كاكه‌یی كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی كاكه‌ییه‌كانه‌ له‌ سنوری داقوق له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ ئازادكرا، له‌به‌رامبه‌ر پێدانێكی بڕێكی زۆر پاره‌ كه‌له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه‌ دابینكرابوو.

وتیشی: فه‌رهاد ئاغای كاكه‌ی زیاتر له‌ مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاتێكدا حكومه‌تی عیراق باس له‌ نه‌مانی داعش ده‌كات به‌ڵام له‌ سنوری باشوری كه‌ركوك و داقوق جموجۆڵیان زیادی كردوه‌و هاووڵاتیانی ده‌ڕفێنن و پاره‌ له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket