riklam

كۆمسیۆن: تیروپشك بۆ 31 قه‌واره‌و هاوپه‌یمانی ئه‌نجامده‌ده‌ێت

کوردستان 09:23 AM - 2018-07-16
.

.

ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی ھه‌رێم تیروپشك بۆ قه‌واره‌و ھاوپه‌یمانییه‌كان ئه‌نجامده‌دات.

شیروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی ھه‌رێم له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 16-7-2018، سه‌عات 6:00 ی ئێواره‌ به‌ به‌شداری قه‌واره‌و ھاوپه‌یمانییه‌كان و به‌ ئاماده‌بونی نوێنه‌ری رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیی و ناوخۆییه‌كانی بواری ھه‌ڵبژاردن و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، به‌شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكی نوێ تیروپشك بۆ قه‌واره‌ به‌شداربووه‌كانی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.

راشیگه‌یاند: كۆمسیۆنی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی تیروپشك بۆ 31 قه‌واره‌و ھاوپه‌یمانێتی ئه‌نجام ده‌دات بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 30 ئه‌یلولی داھاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket