riklam

گه‌نجێك له‌ رووباری خاپوردا خنكا

کوردستان 08:52 AM - 2018-07-16
.

.

گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له‌ رووباری خاپوور له‌ زاخۆ خنكا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ له‌ خنكان رزگار كرا.

بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی دھۆك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوێنێ سه‌عات 7:00ی ئێواره‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ به‌ھه‌بوونی رووداوێكی خنكان، دوی ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ زانرا كه‌ دوو كه‌س كه‌وتونه‌ ناو ئاوی رووباری خاپوور نزیك پردی ده‌لال.

وتیشی: یه‌كێكیان به‌ناوی ( ی. خ.س) ته‌مه‌ن 25 ساڵ خه‌ڵكی زاخۆیه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا ئه‌وی دیكه‌شیان به‌ناوی (ح.ف) ته‌مه‌ن 12 ساڵ خه‌ڵكی زووماره‌ له‌لایه‌ن تیمی ژێر ئاوی زاخۆ له‌ خنكان رزگاركرا.

PUKmedia محه‌مه‌د جه‌لیل/ زاخۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket