ئـه‌مڕۆ لــه مـێژوودا
جیهان 08:38 AM - 2018-07-16.
16 ی یۆلیۆ / ته‌مووز
رووداوه‌كان:
622: سه‌ره‌تای ده‌سپێكی مێژووی كۆچی كه ده‌كاته 1/1/1...ی ساڵی كۆچی مانگی، واته به پێی بینینی مانگ.
1212: روودانی شه‌ڕی (العقاب) كه هه‌ره‌سی به (موه‌حیدون)ه‌كان هێنا و زۆربه‌ی سه‌روه‌ت و سامانیان له ئه‌نده‌لوس له‌ده‌ستدا.
1683: هێزه‌كانی نه‌وه‌ی (چینگ)ی ده‌ریایی هه‌ره‌سی هێنا به شاژنه (تونگنینگ) له شه‌ڕی (بینگهو) له نزیك دوورگه‌كانی بسكادورز.
1856: ده‌ستكردن به هه‌ڵكه‌ندنی جۆگه‌ی (سوێس) به سه‌رپه‌رشتی كه‌سایه‌تی فه‌ره‌نسی (فردیناند دی لسبس) كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه یارمه‌تیده‌درا.
1863: كاری توندوتیژی له شاری نیویۆرك به‌رده‌وام بوو بۆ رۆژی چواره‌م ئه‌وه‌ش بۆ په‌ستان خستنه سه‌ر یاسای سه‌ربازیی زۆره‌ملێ.
1925: مێژوونوس و روناكبیری ناوداری كورد محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌ربازی له عێراق هه‌ڵبژێرا.
1926: (ئه‌حمه‌د سكریج) یه‌كه‌م وتاری هه‌ینی پێشكه‌ش كرد له مزگه‌وی پاریس دوای ته‌واوبوونی به یه‌ك رۆژ له لایه‌ن سوڵتان مه‌ولای یوسف.
1945: ویلایته یه‌كگرتووه‌كان هه‌ستا به ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێكی ئه‌تۆمی له بیابانی (نیو مه‌كسیكۆ) و سه‌ره‌تای پێشبڕكێی ئه‌تۆمی ده‌ستپیپێكرد.
1950: ئۆرۆگوای به ئه‌نجامی 2-1 له هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی برده‌وه و بۆ دووه‌م جار جامی جیهانی به‌ده‌ستهێنا.
1951: ئه‌ندامانی حیزبی سوری نیشتمانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی لوبنان (ریاز سلح) یان تیرۆركرد له (عومان)ی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن و ئه‌وه‌ش وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك له له‌سیداره‌دانی (ئه‌نتۆن سه‌عاده).
1952: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ره‌زامه‌ندی نواند له‌سه‌ر دانانی ئه‌ریتریا وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی رێكخراوی سه‌ر به ئه‌سیوبیا له یه‌كیه‌تی كۆنفیدرالی.
1970: ده‌رچوونی ده‌ستوری كاتی كۆماری عێراق له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی به‌عس كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌دات به سه‌ركۆمار و فه‌رمانده‌ی شۆڕش ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر.
1979: ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ركۆماری عێراق ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر و سه‌دام حسێن جێگی گرته‌وه.
1979: تاریق حه‌ننا میخائیل عه‌زیز ناسارو به (تاریق عه‌زیز) له‌لایه‌ن (سه‌دام حسێن)ه‌وه دانرا به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی به‌عس بوو، و چه‌ندین پۆستی وه‌زاری دیكه‌ی گرتۆته ده‌ست، له موسڵ له خێزانێكی مه‌سیحی له‌دایك بووه و ده‌رچووی كۆلێژی ئادابی موسڵه.
1982: خۆپیشانده‌ران له به‌نگلادش هێرشیان كرده سه‌ر باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له (ده‌ككا) و ئه‌وه‌ش وه‌ك ناڕه‌زایی دژ به یارمه‌تیدانی ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل.
1990: وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا كه له تونس ئه‌نجامدرا بڕیاریاندا كه په‌یوه‌ندی هه‌موو كۆمپانیاكان و بریكاره خۆرئاواییه‌كان بپچڕێنن كه یارمه‌تی كۆچكردنی جوله‌كه‌ی سۆڤیه‌ت ده‌ده‌ن بۆ ئیسرائیل.
1990: زه‌مینله‌رزه به هێزی 7,7 به پێوه‌ری رێخته‌ر دای له فلیپین و 1600 كه‌سی كوشت.
1994: تا 22/7 هه‌ردوو وه‌فدی پارتی و یه‌كیه‌تی له فه‌ره‌نسه كۆبوونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانیان و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان.
1999: تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌كی بچوك به سه‌رۆكایه‌تی جون كینیدی جونیور كه بووه هۆی وه‌فاتی خۆی و ژنه‌كه‌ی و خوشكه‌كه‌ی.
2004: هێزه‌كانی فیلیپین ده‌ستیان به كشانه‌وه كرد له عێراق.
2004: كوژرانی 90 منداڵ له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك له قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له باشووری هیندستان.
2005: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق (ئیبراهیم جه‌عفه‌ری) سه‌ردانی ئێرانی كرد بۆ تاوتوێ كردنی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی و دراوسێیه‌تی و ئاگاداربوون له ئاسایشی سنووری نێوان عێراق و ئێران.
2013: ئیسپانیا مایكرۆفیلمی خه‌زێنه‌ی زه‌یدانی راده‌ستی مه‌غریب كرده‌وه، كه سوڵتانه‌كانی مه‌غریب له‌ده‌ستیان دابوو وه له ساڵی 1612ز ه‌وه داوایان ده‌كرده‌وه.
له‌دایكبوون:
1872: روال ئه‌موندسن، دۆزه‌ره‌وه‌ی نه‌رویجی.
1888: فریتس زیرنیكه، زانای فیزیای هۆڵه‌ندی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1953ز.
1896: تریگفی لی، سیاسه‌تمه‌داری نه‌رویجی و یه‌كه‌مین ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
1911: جنجر روجرز، ژنه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1926: ئیروین روز، زانای كیمیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 2004ز.
1936: یاسو فوكودا، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یابان.
1939: لیدو فییری، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1941: یوسف ده‌روێش، ئه‌كته‌ری كوێتی.
1957: فلودز میزیرز سمولاریك، یاریزانی تۆپی پێی پۆڵه‌ندی.
1962: ئه‌حمه‌د مه‌نسور، راگه‌یاندكاری میسری.
1963: سریچكو كاتانیچ، یاریزان و راهینه‌ری تۆپی پێی سلۆڤینی.
1967: ویل فیرل، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1979: احمد السعدنی، ئه‌كته‌ری میسری.
1984: كاترینا كایف، ژنه ئه‌كته‌ری هیندی.
1984: بدر المیمنی، یاریزانی تۆپی پێی عومانی.
1988: سیرجیو بوسكیتس، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1989: گاریس بیل، یاریزانی تۆپی پێی ویلزی.
وه‌فات:
1557: شاژنه ئان من كلیفز، ژنی چواره‌می هنری هه‌شته‌م مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1764: قه‌یسه‌ر ئیفانی شه‌شه‌م، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریه‌تی روسیا.
1916: ئیلیا میچنیكۆف، پزیشكی روسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1908ز.
1951: ریاز سولح، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی لوبنان.
1960: ئه‌لبرت كسلرنگ، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ئه‌ڵمانی.
1982: محمود الكویتی، گۆرانیبێژی كوێتی.
1982: شارل روبیرت سوارت، سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقیا.
1984: حه‌سه‌ن حه‌یران، گۆرانیبێژی میللی كورد، به كاره‌ساتی ئۆتۆمبیل له نێوان نه‌غه‌ده و ره‌زایی ، له ساڵی 1937ز له گوندی ته‌له‌لخێم له ناحیه‌ی گوێر له‌دایكبووه.
1985: هاینریش بول، ئه‌دیبی ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1972ز.
1989: هیربرت فون كارایان، مۆسیقاری نه‌مساوی.
1994: جولیان شفینجه‌ر، زانای فیزیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1965ز.
2007: د. محه‌مه‌د موكری، زانا و لێكۆڵه‌ری كورد كه 12/7 له شاری ئیڤری فه‌ره‌نسه له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا به‌خاك سپێردرا.
2012: ستیفن كوفی، نوسه‌ری ئه‌مریكی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی جوندولفوس له تونگرن.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26