riklam

ژنێك به‌ سكێک 6 منداڵی ده‌بێت

ژنان‌ 09:47 PM - 2018-07-15
.

.

له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی ئێران ژنێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵان به‌ سكێک 6 منداڵی ده‌بێت كه‌ یه‌كێك به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكه‌كانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستده‌دات.

ژنه‌كه‌ ناوی تاهیره‌ و ته‌مه‌نی 29 ساڵانه‌ و ژنی ماڵه‌وه‌یه‌، ئه‌و ژنه‌ بۆ دووه‌م جار دووگیان ده‌بێت و پاشان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ شه‌ش منداڵ له‌ منداڵدانی دایه‌ و دواتر منداڵه‌كان له‌دایك ده‌بن، به‌ڵام یه‌كێك له‌ منداڵه‌كان به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكه‌كانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ئێستادا باری ته‌ندروستی 5 منداڵه‌كه‌ی تر زۆر باشه‌ و باوكی منداڵه‌كان كاره‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ناچاربوو له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی كاتی خۆی بۆ په‌روه‌رده‌كردن و به‌خێوكردنی  منداڵه‌كان ته‌رخان بكات.

تاهیره‌ دایكی منداڵه‌كان ده‌ڵێت: به‌هۆی منداڵه‌كانمه‌وه‌ مێرده‌كه‌م كاره‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌ و ئێستا له‌دۆخێكی خراپی ئابووری داین.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket