riklam

پۆلیس ژنێك له‌ مردن ڕزگار ده‌كات

کوردستان 09:29 PM - 2018-07-15
.

.

له‌ناحیه‌ی شۆڕش هێزه‌كانی پۆلیس ژنێكی بریندار له‌ مردن ڕزگار ده‌كه‌ن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.

پۆلیسی سلێمانی له‌ په‌یجی رٍه‌سمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌، شه‌وی ڕابردووه‌ هێزه‌كانی پۆلیس له‌ناحیه‌ی شۆڕش ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ له‌ گوندی نووری سه‌ر به‌و ناحیه‌ ته‌رمی ژنێك هه‌یه‌، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ژنه‌ برینداره‌ و نه‌مردووه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی هاتووه‌ كه‌ ژنه‌كه‌ ناوی (ب.ت.ق) و له‌ دایكبووی 1997 و ئاسه‌واری سێ فیشه‌ك به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ بووه‌.

دوای گه‌یاندنی ژنه‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی وته‌ی لێوه‌رگیراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ له‌لایه‌ن مام و براكه‌یه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراوه‌.

له‌ئێستا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباره‌كان ده‌رچووه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket