riklam

باوک و کوڕێك گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

کوردستان 08:55 PM - 2018-07-15
.

.

له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر – كۆیه‌ به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و كه‌سێكی تریش بریندار ده‌بێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ پۆلیسی هاتوچۆی كۆیه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15-7-2018 ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی پاس و پیكابێكدا له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر – كۆیه‌ نزیك گوندی كانی ماران ڕوویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا پیكابه‌كه‌ سووتاوه‌  و باوك و كوڕێك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌سێكی تریش برینداربووه‌ كه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر كراوه‌.

ماوه‌یه‌كی زۆره‌ كه‌ ڕێگای كۆیه‌- هه‌ولێر زۆر خراپبووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هاووڵاتیان ناوی ڕێگای مه‌رگیان لێناوه‌ و تا ئێستا چه‌ندین هاووڵاتی به‌هۆی خراپی ڕێگاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket