riklam

حاكم قادر بۆ ئه‌ندازیاران:پشتیوانتان ده‌بین

ی.ن.ک‌‌ 07:56 PM - 2018-07-15
.

.

ئه‌مڕۆ 15-7-2018، له‌هۆڵی خوله‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی، حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ولێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاماده‌ی مه‌راسیمی دواساته‌كانی ته‌واوبوونی خولی به‌هێزكردنی (سكێچ ئه‌پ) واته‌ نه‌خشه‌سازی ئه‌ندازه‌یی بوو، كه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ به‌هاوكاری مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئه‌كادیمی بۆ (70) حه‌فتا خوێندكارو ئه‌ندازیارانی ئاودێری و ته‌لارسازی سازكردبوو .

له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌به‌شداربووانی خوله‌كه‌ كردو تیایدا سه‌ره‌تا پیرۆزبایی به‌شداربووانی كرد به‌بۆنه‌ی ته‌واوكردنی خوله‌كه‌و ئومێدی خواست به‌شداربووان ئاستی تواناكانیانی پێ به‌ره‌و سه‌ر هه‌ڵكشابێ و له‌داهاتوودا بۆ نیشتمان و گه‌له‌كه‌مان له‌ڕووی ئاوه‌دانی و بیناسازیییه‌وه‌ سوودمه‌ندبێت .

جێگای ئاماژه‌یه‌ دوابه‌دوای ئه‌م خوله‌ بۆ به‌هێزكردنی تواناكانیان خولی (فۆتۆشۆپ وبه‌هێزكردنی زمانی ئینگلیزی)سازده‌كرێت .

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket