riklam

سلێمانی.. چوار بنكه‌ی كارتی نیشتمانی ده‌كرێنه‌وه‌‌

کوردستان 07:47 PM - 2018-07-15
.

.

بڕیاره‌ چوار بنكه‌ی دیكه‌ی كارتی نیشتمانی له‌ سنووری پارێزگای بكرێنه‌وه‌و هاووڵاتیان ده‌توانن بچن كارتی نیشتمانی ده‌ربكه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌قیب عه‌لی سه‌باح به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی راگه‌یاندنی ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بنكه‌كانی كارتی نیشتمانی (سیروان و خورماڵ و پیره‌مه‌گرون و سه‌یدساق) بكرێنه‌وه‌.

وتیشی: نه‌مانی هێڵی ئه‌نته‌رنێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاری بنكه‌كانی كارتی نیشتمانی له‌پارێزگای سلێمانی دروستنه‌كردوه‌و بنكه‌كان راسته‌وخۆ به‌ به‌غداوه‌ به‌ستراون و رۆژانه‌ مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتمانی ده‌كه‌ین.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket