riklam

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: یەكێتی ناو یەكێتی وەك بیلبلەی چاومان بپارێزین

ی.ن.ک‌‌ 07:29 PM - 2018-07-15
.

.

وەفدی كۆمیتەی رێكخستنی سویسرای (ی . ن . ك)  مەزاری سەرۆك مام جەلال  یان لە دەباشان بەسەركردەوە ، بەڵێنیاندا درێژە پێدەری رێبازەكەی مام بن.

دوێنێ 14/07/2018  شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، بە هاوڕێیەتی سۆران ئەحمەد عەلی  لێپرسراوی كۆمیتەی رێكخستنی سویسرای یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، مەزاری پیرۆزی سەرۆك  مام جەلال  یان بەسەركردەوە و چەپكە گوڵی وەفاو خۆشەویستی رێكخستنەكانی سویسرای ( ی . ن . ك ) یان لەسەر مەزاری رابەری كوردایەتی مام جەلال  دانا و پەیمانی درێژە پێدانی رێبازە پیرۆزەكەی مام جەلالیان دووپاتكردەوە.

 دوابەدوای ئەو سەردانەش وەفدی كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سویسرا ، بە هاوڕێیەتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی دەباشانیان كردوو لەلایەن  هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد  بەگەرمی پێشوازیكران.

دواتر  لە دیدارێكدا خاتوو  هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد  كارو چالاكییەكانی رێكخستنەكانی دەرەوەو كۆمیتەی رێكخستنی سویسرای یەكێتی نیشتمانی كوردستانی بەرز نرخاندو  بەڵێنی پشتگیرو پشتیوانیكردنی كاروچالاكییەكانی رێكخستنەكانی دەرەوەی یەكێتی و كۆمیتەی رێكخستنی سویسرای یەكێتی دا.

 ئاماژەی بەوەشكرد كە پێویستە لەم قۆناغە بەگیانی یەكبوون و پێكەوەبوون یەكێتی ناو یەكێتی وەك بیلبلەی چاومان بپارێزین و یەكێتیەكەی مام بگەیەنینە كەناری ئارام و ئاوەدانی ، پاشان  سۆران ئەحمەد عەلی لێپرسراوی كۆمیتەی رێكخستنی سویسرای یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، دووبارە بەڵێنی خۆیان نوێكردەوە كە درێژە پێدەری رێبازی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال  دەبن و مكوڕ دەبن كە یەكێتی بكەنەوە بە یەكێتیەكەی سەردەمی مام .

PUKmedia  تایبەت

435767879.jpg

345667.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket