riklam

نەمانی ئینتەرنێت دەرهێنانی پاسپۆرت رادەگرێت

کوردستان 07:19 PM - 2018-07-15
.

.

بەهۆی نەمانی هێڵی ئینتەرنێت لە عیراق و شارەكانی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی كارەكانیان وەستاوە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكەش، داوا لە هاوڵاتیان دەكات لەم كاتەدا سەردانیان نەكەن.

عەمید سالار عبدوڵڵا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: بەوپێیەی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كارەكانی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لەگەڵ بەغدا جێبەجێدەكات، لە ئێستادا بەهۆی نەمانی هێڵی ئینتەرنێتەوە كێشەمان بۆ دروستبووەو كارەكانمان راگیراوە.

وتیشی: لە رێگەی  PUKmedia وە داوا لە هاوڵاتیان دەكەم كە تاكو هێڵی ئینتەرنێت ئاسایی دەبێتەوە سەردانمان نەكەن تا رێگەیەكی دوور نەبڕن بەبێ ئەنجام، چونكە بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیان لە دەرەوەی شارەوە سەردانمان دەكەن بە مەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرت بەڵام ناتوانین كارەكانیان بۆ بكەین.

PUKmedia   تاژاو محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket