riklam

برادۆست.. پێكدادان له‌نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلا روویدا

کوردستان 07:17 PM - 2018-07-15
.

.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 15-7-2018 شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری برادۆست رویدا.

په‌یامنێرمان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕوپێكدادانه‌وه‌ چه‌ند سه‌ربازێكی سوپای توركیا كوژراون و پێكدادانه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌.

په‌یامنێرمان وتیشی: له‌و شه‌ڕوپێكدادانه‌دا بنكه‌یه‌كی سوپای توركیا له‌ لایه‌ن گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه‌ ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌و چه‌ند كیلۆمه‌ترێكیش سوپای توركیا له‌ناوی خاكی هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشه‌ی كردوه‌.

سوپای توركیا چه‌ندین كیلۆمه‌تر هاتونه‌ته‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ناوبه‌ناو شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ رووده‌دات.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket