riklam

زانیاری ورد له‌سه‌ر خۆپیشاندان و ئاڵۆزییه‌كانی به‌سره‌

عیراق 07:15 PM - 2018-07-15
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ئێستادا بارودۆخی شاره‌كه‌ ئارامه‌.

عه‌بد عه‌باس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ ئه‌مڕۆ 15-7-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا بارودۆخی ئه‌منی و شار ئارامه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش به‌ ته‌واوی شاره‌كه‌دا بڵاوه‌یان پێكراوه‌.

راشیگه‌یاند: ناوچه‌كانی باكوری به‌سره‌ به‌تایبه‌ت كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان رووبه‌ڕووی هێرشی خۆپیشانده‌ران نه‌بۆته‌وه‌و ره‌تیشیكرده‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌نییه‌كانه‌وه‌ هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كوژرابن یان برینداركرابن و هێرشیان كرابێته‌سه‌ر، وتیشی: هیچ به‌ریه‌ك كه‌وتن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی وا رووی نه‌داوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی هه‌واڵی كۆنتڕۆڵكردنی بینای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره‌یان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌وه‌شیان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كردبێت.

PUKmedia تایبه‌ت 
    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket