riklam

ئەوەی لەبارەی پیكاسۆوە نەتزانیوە

ئەدەب وهونەر 07:00 PM - 2018-07-15
.

.

پابلۆ پیكاسۆ یەكێكە لەبەناوبانگترین نیگاركێشان لەسەرتاسەری جیهاندا، ئەمانەی خوارەوە چەند زانیارییەكی سەرنجڕاكێشن سەبارەت بەو كەسایەتییە.

1- هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر، بەبڕی 100 ملیۆن دۆلاریش، زیانی هونەرییان لێكەوتەوە. لەناو ئەو كارە هونەرییانەی بەهۆی ئەم هێرشانەوە تیاچون، كاری پابلۆ پیكاسۆشی تێدا بوو.

2- كاتێك پیكاسۆ لەسەر تابلۆی گەرنیكا لەلایەن ئەفسەرێكی هێزە نازییەكانی ئەڵمانیاوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كراو پرسیاری لێكرا: ئەمە تۆ كردوتە؟. پیكاسۆ لەوەڵامێكی زۆر ناخهەژێندا وتی: نەخێر، تۆ كردووتە.

گەرنیكا گوندێكی ئیسپانی بوو و لەلایەن هێزە نازییەكانەوە بەشێوەیەكی دڕندانە بۆمباران كرا. پیكاسۆ ئەو تابلۆیەی لەسەر ئەو تراژیدیایە دروستكردبوو.

3- خۆشەویستی یان نەبونی خۆشەویستی پابلۆ پیكاسۆ بووەتەهۆی ئەوەی كە خۆشەویستێكی و ژنێكی و كوڕێكی خۆیان بكوژن.

4- لەڕوی ژیانی تایبەتەوە كەسێكی وێران بووە. هەر لەتەمەنی 13 ساڵییەوە، لەگەڵ باوكیدا، لەباشوری ئیسپانیا سەردانی شوێنی لەشفرۆشەكانی كردووە. ئارەزوی پیكاسۆ بۆ خانمان قەت تێرنەبووە. لەژیانیدا دوو جار ژنی هێناوە، شەش خۆشەویستی گرنگ و دیاری هەبووە. بەدرێژایی ژیانی، جگە لەوانەش، سەدان، بەڵێ سەدان پەیوەندی رۆمانسیی تری هەبووە.

5- پیكاسۆ دوو داواكاریی توندی هەبوو بۆ ئەو خانمانەی دەبون بە خۆشەویست و هاوڕێی، پێویستە گوێڕایەڵ بن و باڵاشیان لەم درێژتر نەبێت. باڵای خۆشی 162 سانتیمەترو نیو بووە.

6- پیكاسۆ چوار منداڵی هەبووە. گەورەترین كوڕی ناوی پاوڵۆیەو هی یەكەم ژنی بووە كە ناوی ئۆڵگا بووە. دوای ئەو مایای كچی دێت كە هی خۆشەویستێكی بووە بەناوی ماریێ ۆڵتەر. بەدوای ئەمیشدا كوڕو كچێكی بووە كە هی خۆشەویستێكی تری بووە بەناوی گیلۆت.

7- لەساڵی 1935 لەپێناو خۆشەویستە دوگیانەكەیدا كە ناوی ماری وۆڵتەر بوو، وازی لەیەكەم هاوسەری هێنا كە ناوی ئۆڵگا بوو. سەرباری وازلێهێنانیشی، پیكاسۆ هێشتا ئامادە نەبوو بەڕەسمی تەڵاقی بدات بۆ ئەوەی لەنیوەی سامانەكەی بێبەشی بكات. بەهۆی ئەمەشەوە ئۆڵگا هێندەی خواردەوە تا خواردنەوە لەساڵی 1955 واتە بیست ساڵ دواتر كوشتی و تا ئەو كاتەش بە هاوسەرێكی نائاسودەی ئەم پیاوه مایەوە‌ كه لەسەرتاسەری جیهاندا‌ بە "نیگاركێشی بەناوبانگ" ناسراوە.

8- پیكاسۆ تا تەمەنی 79 ساڵی ژنی دووەمی نەهێناوە. دووەم هاوسەرگیریشی لەگەڵ خۆشەویستە تەمەن 35 ساڵەكەیدا بووە كە ناوی جاكلین رۆك بووەو تا مردنیشی لەساڵی 1973، پێكەوە ماونەتەوە. 13 ساڵ دوای مردنی پیكاسۆ، جاكڵین چیتر نەیتوانی بەبێ ئەو بژی، بۆیە بە گوللـە خۆی كوشت.

9- فرانسیس گیلۆت كە دایكی بچوكترین دوو منداڵی پیكاسۆیەو تائێستاش لەژیاندا ماوە، كاتێك خوێندكارێكی تەمەن تەنها 23 ساڵی بەشی هونەر بوو، پەیوەندی لەگەڵ پیكاسۆی تەمەن 62 ساڵدا دەستپێكردووە. ئەم خانمە بۆ ماوەی 10 ساڵ لەگەڵیدا بووە، بەڵام دواتر بەهۆی خیانەت و خراپی پیكاسۆوە، وازی لێهێناوە. دەووترێت ئەمە تەنها خانمە كە وازی لە پیكاسۆ هێنابێت.

10-گیلۆت كتێبێكی سەبارەت بە خراپەكارییەكان و نهێنییەكانی پیكاسۆو پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ ئەمدا بڵاوكردووەتەوە. بەهۆی ئەم كتێبەوە پیكاسۆ تا مردیش قسەی لەگەڵ دوو منداڵەكەی نەكرد كە ناویان كلۆدو پاڵۆمایە.

11-  پیكاسۆ بەتەوسەوە نیگاری خۆشەویستەكانی دەكێشا. زۆرێك لەبەناوبانگترین كارەكانی گوزارشت لەژن و خۆشەویستەكانی دەكات.

12- گرانترین تابلۆی جۆری پۆترەیتی پیكاسۆ كە تا ئێستا فرۆشرابێت، تابلۆیەكە كە پێكهاتووە لەجەستەیەكی روت و چەند گەڵایەكی سەوزو سنگێك. ئەم تابلۆیە گوزارشت لە ماریێ وۆڵتەر دەكات كە یەكێك بووە لەخۆشەویستەكانی خۆی. پیكاسۆی بیرۆكەی ئەم تابلۆیەی لەوێنەیەكی كۆیلایەتییەوە وەرگرتووە كە لەلایەن هاوڕێیەكییەوە بەناوی مان رەیەوە گیراوە. ئەم تابلۆیە لەساڵی 2010 بە 106 ملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆلار فرۆشراوە. 

 

PUKmedia 

لەئینگلیزییەوە: والی عەلی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket