riklam

حه‌دیسی: ویستێك هه‌یه‌ بۆ گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان

عیراق 05:43 PM - 2018-07-15
.

.

له‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پارێزگای به‌سره‌، ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ حكومه‌تی عیراق چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردو ته‌رخانكردنی ده‌ستبه‌جێی 5.3 ترلیۆن دیناری بۆ پارێزگاكه‌ راگه‌یاند، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكومه‌تی عیراقیش رایگه‌یاندوه‌: ده‌ستی تێكده‌ر ده‌یانه‌وێت ئاقاری خۆپیشاندانه‌كان بگۆڕن.

حكومه‌تی عیراق بڕی 5.3 ترلیۆن دیناری ته‌رخانكردووه‌ بۆ بنیاتنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكه‌و په‌یداكردنی پله‌ی وه‌زیفی بۆ بێكاران.
هه‌روه‌ها بڕیاریشدراوه‌ له‌ بواری سێكته‌ری كاره‌باو په‌یداكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پارێزگاكه‌ چاكسازیی بكرێت.

له‌باره‌ی ئاودێریی پارێزگاكانی زیقارو موسه‌ناو دیوانیه‌و به‌سره‌وه‌، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان راسپێردراون رێگریی له‌ زیاده‌ڕه‌وی له‌ سه‌رفكردنی ئاوی پارێزگاكاندا بكه‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف داخرا، بڕیاردرا دووباره‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌ستبكاته‌وه‌ به‌ گه‌شته‌كانی.

سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندوه‌: حكومه‌ت داواكاری خۆپیشانده‌ران به‌ ره‌وا ده‌زانێت، به‌ڵام چه‌ند ده‌ستێكی تێكده‌ر هه‌ن، ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان به‌ ئاقارێكی تردا به‌رن.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌هۆی خراپیی ره‌وشی پارێزگای به‌سره‌ له‌رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌، هاووڵاتییان رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشیان كرده‌ سه‌ر داموده‌زگاو به‌ره‌گا حكومییه‌كان، دواتر چه‌ند پارێزگایه‌كی باشوری عیراقیش بۆ پاڵپشتیكردنی خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، له‌ به‌رامبه‌ردا لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق هێڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێتیان له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراقدا راگرت.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket