riklam

میسان.. بینای قائیمقامیه‌ت و ماڵی قائیمقام سوتا

عیراق 05:43 PM - 2018-07-15
.

.

له‌درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای میسان باڵه‌خانه‌ی قائیمقامیه‌ت و ماڵی قائیمقام سوتێنراو له‌پارێزگای سه‌ماوه‌ش باره‌گای چه‌ند حزبێك سوتێنرا.


 له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌لی عه‌لاق به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستی میسان رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران ئه‌مڕۆ باڵه‌خانه‌ی قائیمقامیه‌ت و ماڵی قائیمقامی پارێزگاكه‌یان سوتاند.

وتیشی: به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ 23 كه‌س برینداربوون كه‌ 6 له‌ برینداره‌كان به‌ گوللـه‌ بریندار بوون و ته‌ندروستی سه‌رجه‌م برینداره‌كان جێگیره‌.

راشیگه‌یاند: دوای رووداوه‌كه‌ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی میسان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و ئاگری هه‌ردوو شوێنه‌كه‌یان كۆنترۆڵكردوه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانی سه‌ماوه‌ باره‌گای رێكخراوی به‌درو باره‌گای حزبی ده‌عوه‌و باره‌گای حزبی فه‌زیله‌یان له‌شاره‌كه‌ سوتاندو تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌ له‌شوێنی رووداوه‌كان ئاماده‌بوون.


PUKmedia سۆمه‌ریه‌ نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket