riklam

تێرێزا مای: پێناچێت له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بچینه‌ ده‌ره‌وه‌

جیهان 04:58 PM - 2018-07-15
.

.

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ ھه‌یه‌ وڵاته‌كه‌ی ھه‌رگیز له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌، ھۆكاره‌كه‌شی بۆ چه‌ند په‌رله‌مانتارێك گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌ ھه‌وڵی ئاسته‌نگ دروستكردندان بۆ ئه‌و نه‌خشه‌ ڕێگه‌یه‌ی دیارییكردوه‌ بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌و یه‌كێتییه‌.

مای له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "مه‌یڵ ئۆن سه‌نده‌ی"دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌، په‌یامه‌كه‌ی ئه‌و بۆ گه‌لی به‌ریتانیا ئه‌وه‌یه‌ پێویسته‌ به‌ متمانه‌یه‌كی ته‌واوه‌وه‌ ھه‌نگاو بۆ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا بنێین، ئه‌گه‌رنا ره‌نگه‌ ھه‌رگیز ئه‌و ئامانجه‌یان به‌دی نه‌ھێنن.
 
ھه‌فته‌ی رابردو بۆریس جۆنسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بۆریس جۆنسن كه‌ یه‌كێك بو له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رسه‌ختانه‌ داكۆكی له‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپاده‌كرد، چه‌ند سه‌عاتێك دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌یڤید ده‌یڤز وه‌زیری كاروباری (برێكزیت) بوو.

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و دوو وه‌زیره‌ بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بوو به‌رامبه‌ر ئیمزاكردنی یاداشتنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ھاریكاریی نزیكی بازرگانی نێوان به‌ریتانیاو یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ته‌واوی به‌ریتانیا له‌و یه‌كێتییه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket