riklam

ئوردن گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی بۆ نه‌جه‌ف راده‌گرێت

عیراق 04:48 PM - 2018-07-15
.

.

به‌ھۆی ئاڵۆزییه‌كانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له‌ پارێزگاكانی باشوری عیراق، ھێڵی ئاسمانی ئوردنی مه‌له‌كی گه‌شته‌كانی تا كاتێكی نادیار بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف راگرت.

ئه‌مڕۆ 15-7-2018، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ھێڵی ئاسمانی ئوردنی مه‌له‌كی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه‌، كه‌ به‌ھۆی ئاڵۆزیی و ناجێگیری دۆخی ئه‌منی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌، بڕیاریداوه‌ له‌مڕۆوه‌ گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف رابگرێت.

دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ پارێزگاكانی باشوری عیراقدا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف خۆپیشانده‌ران چوونه‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌ی پارێزگاكه‌وه‌ و به‌ھۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان راگیران، به‌ڵام دواتر توانرا خۆپیشانده‌ران له‌ فڕۆكه‌خانه‌ بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌و له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌واد كه‌رعاوی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی راگه‌یاند.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket