riklam

په‌رله‌مان یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ی هه‌مواركرده‌وه‌

کوردستان 04:21 PM - 2018-07-15
.

.

بۆ جاری سێیه‌م یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ هه‌مواركرایه‌وه‌و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێـت، یاساكه‌ له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ بارودۆخ و ژیانی هاووڵاتیان ده‌گونجێت و به‌و هه‌نگاوه‌ به‌شێكی زۆر له‌كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌بن.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا یاسای به‌كریَدانی خانووبه‌ره‌ی هه‌مواركرده‌وه‌و یاساكه‌ش هاوسه‌نگی له‌نێوان كرێچی و خاوه‌ن موڵك دروستده‌كات و مافی كرێچی ده‌پارێزێت.

وتیشی: لیژنه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانوبه‌ری پارێزگاكان بۆ خه‌مڵاندنی به‌كرێدان دروستده‌كرێت و بڕیاره‌كانیشیان شایه‌نی تانه‌ لێدانه‌، هه‌روه‌ها یاساكه‌ چه‌ندین كێشه‌ چاره‌سه‌ره‌ ده‌كات كه‌ له‌ئسێتادا له‌ بنكه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیس و دۆسێیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 15-7-2018  په‌رله‌مانی كوردستان بۆ جاری سێیه‌م یاسای ژماره‌ 87ـی ساڵی 1979 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ هه‌مواركرده‌وه‌و له‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی پێشووتردا كرێچییه‌كان ناڕازی بوون و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرد كه‌ یاساكه‌ ناهاوسه‌نگی پێوه‌دیاره‌و له‌دژی كرێچییه‌، به‌ڵام به‌پێی وته‌ی ته‌لار له‌تیف له‌هه‌مواری سێیه‌می یاساكه‌دا ئه‌و گرفتانه‌ چاره‌سه‌ركراون و یاساكه‌ هاوسه‌نگی ته‌واوی له‌نێوان كرچێی و خاوه‌ن موڵك دروستده‌كات.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket