riklam

په‌رله‌مانتارێك: حكومه‌ت ره‌نجی بێباكی خۆی ده‌دورێته‌وه‌

عیراق 03:54 PM - 2018-07-15
.

.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌شێك له‌ هاووڵاتیانی شاره‌كانی باشووری عیراق بۆ داواكردنی خزمه‌تگوزاری رژاونه‌ته‌ سه‌رشه‌قام و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراقیش ده‌ڵێت، حكومه‌تی بێباك بووه‌ له‌ داواكارییه‌كانی هاووڵاتیان و له‌ئێستاشدا به‌رووبوومی ئه‌و بێ باكییه‌كی ده‌دورێته‌وه‌.

ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دۆخی خراپی ژیانی هاووڵاتیانی عیراق به‌ تایبه‌ت له‌ وه‌رزی گه‌رمادا وای له‌ خه‌ڵك كردوه‌ كه‌ بێنه‌ سه‌رشه‌قام و رۆژبه‌رۆژ خۆپیشاندانه‌كان فراوانتر ببێت.

وتیشی: حكومه‌تی عیراق دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعش دا ئیتر له‌خۆی بایی بوو و داواكارییه‌كانی هاووڵاتانی له‌بیركرد، بۆیه‌ له‌ئێستادا دوچاری ئه‌و بارودۆخه‌ بوه‌ته‌وه‌.

ئارێز عه‌بدوڵڵا راشیگه‌یاند: هۆكارێكی دیكه‌ خۆپیشاندانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق و لایه‌نه‌كان هێنده‌ی سه‌رقاڵی ململانێی حزبی و سیاسین هێنده‌ له‌ خه‌می هاووڵاتیاندا نین، به‌تایبه‌ت له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان و ئه‌و رێژه‌ كه‌مه‌ی به‌شداری خه‌ڵك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌یامێك بوو بۆ حكومه‌ت و ده‌بوو زوو كاری له‌سه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ بكردایه‌، به‌ڵام حكومه‌ت ئه‌و په‌یامه‌ی به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرت و پشتگوێی خست.

وتیشی: دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق له‌ لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه‌ دوو پێشبینی هه‌یه‌ و چاوه‌ڕوانكراوه‌، یه‌كه‌م/ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان له‌ خواستی هاووڵاتیان و لایه‌نه‌كان بوو پێده‌چێت گرژی و ئاڵۆزییه‌كان كه‌مترببێته‌وه‌، دووه‌م/ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانیش له‌ ئاست چاوه‌ڕوانی هاووڵاتیان و ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌كان نه‌بوو، چاوه‌ڕوانده‌كرێت بارودۆخی عیراق خراپتر ببێت و عیراق به‌ره‌و چاره‌نوسێكی نادیار بڕوات.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket