riklam

سلێمانی .. مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی عه‌مید كارزان به‌ڕێوه‌چوو

ی.ن.ک‌‌ 02:40 PM - 2018-07-15
.

.

مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی كۆچكردوو عه‌مید ڕوكن كارزان عه‌بدول كه‌ریم ئیبراهیم له‌گۆڕستانی شه‌هیدانی ئابڵاخ له‌شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارو هاوڕێ وهاوسه‌نگه‌رانی كۆچكردوو  و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌فسه‌رو پله‌داره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وته‌یه‌كدا وتی: له‌ده‌ستدانی ئه‌م تێكۆشه‌رو به‌ئه‌زموونه‌ی بواری سه‌ربازی زیانێكی گه‌وره‌ بوو له‌ گه‌له‌كه‌مان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌وت.

وتیشی: كۆچی هه‌میشه‌یی ئه‌م قاره‌مانه‌ له‌ساته‌وه‌ختێكدایه‌ كه‌هێشتا مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌رێمه‌كه‌مان نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌و دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان به‌پلانه‌ شه‌ڕانگێزییه‌كانیان له‌بۆسه‌دان بۆمان، به‌تایبه‌ت له‌پاش سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 12-5 و سه‌ركه‌وتنی كه‌ركوكییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی كوردستانی بوونی كه‌ركوك، كه‌ بۆمیلله‌ته‌كه‌مان بووه‌ ده‌ستكه‌وتی مه‌زن وچه‌سپاندنی به‌ڵگه‌ی مێژوویی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و بۆ هه‌ندێ لایه‌نیش كه‌چاویان به‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ هه‌ڵنایه‌، شانبه‌شانی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان له‌پێناو به‌كه‌م نیشاندانی ئه‌وسه‌ركه‌وتنه‌ كه‌وتنه‌ پلانگێڕی، به‌تایبه‌ت له‌م ساته‌وه‌خته‌دا كه‌عیراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌قۆناغێكی سه‌خت ودژواردا گوزه‌رده‌كات، داواكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م و كوڕی له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاری گشتی وپشێوی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق له‌لایه‌ك و زیندوبوونه‌وه‌ی شانه‌نووستووه‌كانی تیرۆرستان به‌تایبه‌ت له‌ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوك، له‌ڕێی چه‌ندكه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندنیانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی تێكدانی ئارامی وسه‌قامگیری هه‌رێمه‌كه‌مان سه‌رقاڵی ئاژاوه‌گێڕین.

كۆچكردوو عه‌مید ڕوكن كارزان عه‌بدولكه‌ریم ئیبراهیم تێكۆشه‌رێكی دێرینی گه‌له‌كه‌مان ویه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاویه‌وه‌ له‌ڕیزه‌كانی (ی.ن.ك) خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی كردووه‌و به‌شداری خولی یه‌كه‌می ئه‌فسه‌رانی قه‌لاچوالانی كردووه‌وپله‌كانی سه‌ربازی به‌پێی یاسا بڕیووه‌و به‌شداری سه‌رجه‌م شه‌ڕه‌كانی دژ به‌تیرۆرستان كردووه‌، پێویست ئاماژه‌بۆكردنه‌ تێكۆشه‌ری كۆچكردوو له‌گه‌ڵ براكه‌ی به‌ناوی( كاروان )وبراژنی به‌ناوی( په‌روین قادر )له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ردوو شاری دهۆك وزاخۆ له‌ڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان له‌ده‌ستدا .

PUKmedia شوان كه‌ریم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket