riklam

به‌هۆی بارودۆخی عیراقه‌وه‌ كوه‌یت حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ڕاگه‌یاند

عیراق 02:16 PM - 2018-07-15
.

.

ده‌وڵه‌تی كوه‌یت به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واوی له‌ باكوری ولاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و داوای له‌ هاوڵاتیه‌كانی كرد خۆیان له‌و شوێنانه‌ به‌ دوور بگرن كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.

باڵیۆزی كوه‌یت له‌ به‌غداد رایگه‌یاند كه‌ هاوڵاتیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شارانه‌ی خۆپیشاندانیان تێدا ئه‌نجامدراوه‌ سه‌لامه‌تن، هه‌روه‌ها داواشی له‌ هاوڵاتیانی كویتی كرد كه‌ له‌و شوێنانه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ كه‌ خۆپیشاندانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ رۆژنامه‌ی (الانباْ)ی كوه‌ریت له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیه‌وه‌ ئاشكرای كرد كه‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌ ده‌ریایی و وشكاییه‌كانی كوه‌یت به‌ وودری چاودێری بارودۆخی عیراق ده‌كه‌ن و هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقدا هه‌یه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ سه‌ر سنوری كوه‌یت – عیراق ته‌واو ئارامه‌، به‌ڵام بۆ ئارامی زیاتر جێگری وه‌زیری ناوخۆی كوه‌یت 400 ئه‌فسه‌ری ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی ( ئه‌لعه‌بده‌لی) كردووه‌، هه‌روه‌ها پاسه‌وانی نیشتیمانی له‌ ئاماده‌باشی ته‌واودان.

هه‌ر له‌سه‌ر بارودۆخی عیراق، هێڵی ئاسمانی كوه‌یتی گه‌شته‌كانی بۆ شاری نه‌جه‌ف بۆ كاتێكی نادیار ڕاگرت.

 PUKmedia  گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket