خۆپیشانده‌ران حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی شپرزه ده‌كه‌ن
عیراق 01:47 PM - 2018-07-15.
خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی باشووری عیراق تادێت فراوانتر‌و توندتر ده‌بێت‌و به‌شێك له‌لایه‌نه شیعه‌كانیش داوای جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن‌و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراقیش ئاگاداركردنه‌وه‌ی راده‌ی (جیم) ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات.
هاوكات سه‌رۆك كۆماری عیراق داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كات، پابه‌ندبن به‌قانوون‌و دان به‌خۆیاندا بگرن‌و زیان به‌بیناو موڵك‌و ماڵی حكومه‌ت‌و ئۆفیسی كۆمپانیاكانی نه‌وت نه‌گه‌یه‌نن.
ئاو، كاره‌باو بێكاری
به‌پێی مێدیا عیراقیه‌كان، خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی باشووری عیراق تادێت فراوانتر‌و توندتر ده‌بێت، له‌به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانیش، جگه له‌كۆنترۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، دانیشتووانی شاری به‌غدا رژانه گۆڕه‌پانی ته‌حریر، حه‌یده‌ر عه‌بادیش هه‌ر زوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌نجامدا.
دانیشتووانی پارێزگای نه‌جه‌ف هاوشێوه‌ی به‌سره خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی فراوانیان له‌شاره‌كه ئه‌نجامداو داوایانكرد به‌زوترین كات كێشه خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌كو (ئاو، كاره‌باو بێكاری)یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی مێدیا عیراقیه‌كان، له‌چه‌ند شوێنێك روبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان رویداوه، به‌ڵام دواتر كۆنترۆڵكردنی خۆپیشاندانه له‌ده‌ستده‌رچوه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و پارێزگایه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه كۆنترۆڵكراوه‌و ته‌واوی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، به‌ڵام دواتر به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌كه، گه‌شته‌كان ئاسایی بوونه‌وه.
باس له‌وه‌شده‌كرێت، باره‌گای (حزبوڵڵا) له‌و پارێزگایه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوتێنراوه‌و هه‌وڵی سوتاندنی باره‌گای (عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق)یش دراوه، به‌ڵام عه‌سائیب ته‌قه‌ی له‌خۆپیشانده‌ران كردوه.
37 كه‌س برینداربوون
هاوكات له‌پارێزگای ناسرییه خۆپیشاندانی هاووڵاتیان بۆ كاره‌باو ئاو ده‌ستیپێكردو له‌ئه‌نجامی پێكدادانیشیان له‌گه‌ڵ پۆلیس، 37 كه‌س برینداربوون كه دوانیان هاووڵاتی بوون.
لایخۆیانه‌وه، دانیشتووانی شاری به‌غدا رژانه گۆڕه‌پانی ته‌حریرو داوای خزمه‌تگوزارییان له‌حكومه‌ت كرد، كه‌ناڵی سۆمه‌رییه نیوزیش بڵاویكردۆته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی كردوه، بۆ تاووتوێكردنی دۆخی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و له‌و سێ پارێزگای باره‌گای حه‌وت حزب هێرشیانكراوه‌ته‌سه‌رو به‌شێكیشیان سوتێنراون.
په‌یامێك ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كرێت
هه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی دۆخی ئه‌منی پارێزگاكانی باشووری عیراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق‌و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، فه‌رمانێكی نوێی ئاراسته‌ی ته‌واوی هێزه ئه‌منیه‌كان كرد‌و داوای كرد به‌زویی ئاگاداركردنه‌وه‌ی (ئینزاری جیم) جێبه‌جێبكه‌ن، داواشی له‌ته‌واوی ئه‌فسه‌ره‌كان كرد په‌یوه‌ندی به‌یه‌كه سه‌ربازیه‌كانیانه‌وه بكه‌ن.
له‌و په‌یامه‌دا عه‌بادی به‌په‌له داوایان لێده‌كات، «ئینزاری جیم له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق جێبه‌جێبكه‌ن و به‌په‌له بگه‌ڕێنه‌وه یه‌كه‌كانتان‌و له‌ئاماده‌باشیدابن».
ئێستا خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی فراوانی دانیشتوانی هه‌رچوار پارێزگای (به‌سره، نه‌جه‌ف، ناسریه‌و عه‌ماره) به‌رده‌وامه‌و داواده‌كرێت كێشه‌كانی نه‌بونی كاره‌باو ئاوی خواردنه‌وه‌و بێكاری چاره‌سه‌ربكرێن.
به‌ده‌نگه‌وه چونی داخوازیی ره‌وای خۆپیشانده‌ران
هاوكات، د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له خۆپیشانده‌ران كرد، پابه‌ندبن به‌قانوون‌و دان به‌خۆیاندا بگرن‌و زیان به‌بیناو موڵك‌و ماڵی حكومه‌ت‌و ئۆفیسی كۆمپانیاكانی نه‌وت نه‌گه‌یه‌نن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه:((هه‌ر ده‌ستدرێژیی كردنه سه‌ر كارمه‌ندانی عیراقی‌و بیانیی ئیدانه ده‌كه‌ین، داواش له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له بكه‌ن له‌باره‌ی هه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌ك‌و لێپێچینه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان، هاوكات داوا له‌حكومه‌تی خۆجێی له‌پارێزگاكه‌و حكومه‌تی فیدراڵیی ده‌كه‌ین كاری جدی‌و به‌په‌له بكه‌ن بۆ به‌ده‌نگه‌وه چونی داخوازیی ره‌وای خۆپیشانده‌ران‌و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی جدی‌و پراكتیكیی بۆ چاككردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌تایبه‌تیی كاره‌با، ئاوی خواردنه‌وه، ته‌ندروستیی، خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه هاووڵاتیانی له‌ناوچه جیاجیاكانی پارێزگاكه بێزار‌و وه‌ڕس كردوه.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، پێشوازیی ده‌كه‌ین له‌هه‌وڵی حكومه‌تی فیدراڵی بۆ گرتنه‌به‌ری كۆمه‌ڵێك بڕیاری به‌په‌له بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی وه‌زاریی به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی بارودۆخی پارێزگاكه، راسته‌وخۆش پشتگیریی وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌كه‌ین به جێبه‌جێكردنی راگه‌یاندنی دابینكردنی 10 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفیی له‌كه‌رتی نه‌وتدا بۆ رۆڵه‌كانی پارێزگاكه به‌زوترین كات.
جارێكی تریش پێویستیی هه‌رچی زوتری چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه بێ دواكه‌وتن‌و كۆتایی هێنان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی گرژی‌و ئاڵۆزیی له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستورو قانوونه كارپێكراوه‌كان، پێداگرییش ده‌كه‌ین له‌سه‌ر پێویستیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی ژیانی هاووڵاتییان له‌پارێزگای به‌سره بۆ دۆخی ئاسایی خۆی‌و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی.
ژماره‌یه‌ك بڕیار بۆ به‌سره
له‌سه‌ره‌تای تێكچوونی دۆخی پارێزگای به‌سره‌و دوای گه‌یشتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش بۆ پارێزگاكه‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دانیشتووانه‌كه‌ی، چه‌ند بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی به‌سره ده‌ركران.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، سه‌رۆك وه‌زیران‌و پارێزگاری به‌سره، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌و داواكاری هاووڵاتیان كردۆته‌وه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه رونیشیكردۆته‌وه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ سه‌ید محه‌مه‌د عه‌بدولئه‌میر حه‌لفی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی كاره‌بای باشوری عیراق كۆبۆته‌وه بۆ زیادكردنی ماوه‌ی پێدانی كاره‌با به‌خه‌ڵكی به‌سره.
موڵك‌و ماڵی حكومه‌ت بپارێزن
لایخۆیه‌وه، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له‌په‌یامێكدا بۆ خۆپیشاندران داوایان لێده‌كات له خۆپیشاندانه‌كاندا هێرش نه‌كه‌نه‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌ت‌و موڵك ماڵی هاووڵاتییان.
له په‌یامێكیدا بۆ خۆپیشانده‌ران كه له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در داوا له‌خۆپیشانده‌رانی عیراق ده‌كات له‌خۆپیشاندانه‌كانیاندا موڵك‌و ماڵی حكومه‌ت‌و هاووڵاتییان بپارێزن.
راشیگه‌یاندوه، به‌رڕێوه‌به‌رایه‌تی‌و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی موڵك‌و ماڵی هه‌موو خه‌ڵكێكن بۆیه پێویسته پارێزگاری‌یان لێبكرێت‌و تێكنه‌درێن‌و وه‌كو ماڵی خۆمان پارێزگاری‌یان لێبكه‌ین.
PUKmedia کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24