riklam

ئوستراڵیا ده‌ست به‌سه‌ر به‌له‌مێكی كۆچه‌راندا ده‌گرێت

جیهان 10:32 AM - 2018-07-15
.

.

ماڵپه‌ری هه‌واڵیی ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكرده‌وه‌ هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئوسترالیا به‌له‌مێكی قاچاخی كۆچه‌ران ده‌ستبه‌سه‌ردا ده‌گرێت .

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ره‌ ، به‌له‌مه‌كه‌ شه‌ش كۆچه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز چینی هه‌ڵگرتووه‌ و سێ كه‌سی تریشی تێدا بووه‌ كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز ئیندۆنیسی بوون و پێده‌چێت قاچاخچی به‌له‌مه‌كه‌ بووبن.

له‌پاش ده‌ستگیركردنیان ، سه‌رجه‌میان دیپۆرتكراونه‌ته‌وه‌ چونكه‌ به‌پێی یاساكانی كۆچی ئوسترالیا، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌ به‌له‌م و به‌ قاچاخ ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات، ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ووڵاته‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ لێوه‌ی چووه‌.

وه‌زیری ناوخۆی ئوسترالیا، پیته‌ر داتن، له‌و باره‌یه‌وه‌ ووتی گرنگه‌ یاسا و ڕێوشوێنه‌ تونده‌كانی ئوسترالیا هه‌ر وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرێن. 

PUKmedia هه‌ژار ته‌ها

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket