riklam

عه‌بادی چه‌ند بڕیارێك بۆ داواكاری خۆپیشانده‌ران ده‌رده‌كات

عیراق 09:45 AM - 2018-07-15
.

.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌باره‌ی داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌رانی به‌سڕه‌ چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات.

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ دوای خۆپیشاندانی هاوولاتیانی شاری به‌سڕه‌ چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، كه‌بریتین له‌ ته‌رخانكردنی بڕی 3.5 ترلیۆن دینار بۆ باشكردنی كه‌رته‌كانی ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستی و هاوكات بڕیاری خێراكردنی وه‌به‌رهێنان دراوه‌ به‌تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی نیشته‌جێبون و په‌روه‌رده‌ و خزمه‌تگوزاریه‌كان.

هه‌ر له‌ بڕیاره‌كاندا هاتوه‌، كه‌ هه‌لی دامه‌زراندن بۆ بێكاران بڕه‌خسێنرێت و ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی فرۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و ئاوی زیاتر بۆ پارێزگاكانی به‌سره‌ و زیقار و موسه‌ننا و دیوانیه‌ دابینبكرێت.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆی نه‌مانی كاره‌باوه‌ له‌ چه‌ند شارێكی باشوری عیراق خۆپیشاندان ئه‌نجامدراوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی فه‌یسبووك و ئینستاگرام و پاشانیش هه‌ندێك له‌ هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت پچڕاون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket