دوو ساڵ دوای كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی توركیا
ریپۆرتاژ 09:43 AM - 2018-07-15.
ئه‌مڕۆ 15ی ته‌مووز دوو ساڵ به‌سه‌ر كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی سوپای توركیا له‌وڵاته تێده‌په‌ڕێت، كوده‌تایه‌ك كه 250 كوژراو و 2375 برینداری لێكه‌وته‌وه و به هه‌زاران كه‌سیش ده‌ستگیر و زیاتر له 100 هه‌زار كه‌سیش له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ك له جه‌نه‌ڕاڵ و ئه‌فسر پله‌باڵاكانی توركیا به‌مه‌به‌ستی لابردنی حكومه‌تی ئاكپارتی ده‌ستیان دایه كوده‌تایه‌ك كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و ئه‌نجامده‌رانی كوده‌تاكه زۆربه‌یان ده‌ستگیر كران و ژماره‌یه‌كیش په‌نایان بۆ یۆنان و ئه‌ڵمانیا و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی برد.
ئه‌ردۆگان كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی توركیای به نێعمه‌تێكی خوایی له‌قه‌ڵه‌مدا و وتی ئه‌مه له دایكبوونێكی تره.
له‌دوای كوده‌تاكه تا ئێستا حاڵه‌تی نائاسایی له‌و وڵاته‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه و كه‌شوهه‌وایه‌كی پۆلیسی باڵی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا كێشاوه.
له ساڵی 2016 وه تا ئێستا زیاتر له 107 هه‌زار كه‌س له توركیا له‌سه‌ر پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه و زیاتر له 50 هه‌زار كه‌سیش له گرتووخانه‌كانی ئه‌و وڵاته چاوه‌ڕوانی ڕۆژی دادگایی كردنیان ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان 25% له دادوه‌ره‌كان له ده‌زگای دادوه‌ری دوورخراونه‌ته‌وه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستیان له كوده‌تاكه هه‌بووه و هاوكاتیش سۆزیان بۆ بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌ن هه‌بووه.
5000 هه‌زار مامۆستای زانكۆ و 33هه‌زار مامۆستا ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
دادگای توركیا 280 ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزی توركیای له دوای كوده‌تاكه ده‌ستگیر كرد كه 104 كه‌سیان به‌تاوانی به‌شداریكردن له كوده‌تا و هه‌وڵدان بۆ كوشتنی سه‌رۆك كۆمار به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا دراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان 150 ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكار له‌ئێستادا له گرتووخانه‌كانی توركیا به‌ند كراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له دوای كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه له توركیا ده‌ستووری ئه‌و وڵاته هه‌مواركرایه‌وه و سیستمی په‌رله‌مان بۆ سیستمی سه‌رۆكایه‌تی گۆڕدرا و پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌ما و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌لای سه‌رۆك كۆمار گلدراوه‌ته‌وه و بارودۆخی ئابووری توركیا له‌و په‌ری خراپی دایه و لیره‌ی توركی گه‌یشتووه به نزمترین ئاستی خۆی.
PUKmedia و/ باشیلا جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26