riklam

پاڵه‌وانى جیهان ده‌رده‌كه‌وێت

جیهان 08:37 AM - 2018-07-15
.

.

یارییه‌كانى جامى جیهانى روسیاى 2018 گه‌یشته‌ وێستگه‌ى كۆتایى و ئێواره‌ى ئه‌مرۆش بریاره‌  یارى كۆتایى جامه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت .

یارى كۆتایى جامه‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى كرواتیاو فه‌ره‌نسا سه‌عات 6:00ـى ئێواره‌ له‌ مۆسكۆ ده‌ستپێده‌كات و به‌ نیو سه‌عاتیش پێش فیكه‌ى ده‌ستپێكى یارییه‌كه‌ ئاهه‌نگى كۆتایى ساز ده‌كرێت.

كرواتیا بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ده‌گاته‌ یارى كۆتایى و چاویان له‌ به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه‌یه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا فه‌ره‌نسا كه‌ ته‌نیا یه‌كجار بووه‌ پاڵه‌وان ده‌یانه‌وێت جارێكى تر به‌ نازناوه‌كه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ پاریس و دووه‌م ئه‌ستێره‌ى جامه‌كه‌ له‌سه‌ر درێسه‌كانیان بنه‌خشێنن.

یارییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ناوبژیوانى ئه‌رجه‌نتینى نیستۆر پینتۆ به‌رێوه‌ده‌برێت كه‌ له‌م جامه‌ چه‌ندین یارى به‌هێزى به‌ڕێوه‌بردووه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket