riklam

حاكم قادر پەیامێك بڵاودەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 06:32 PM - 2018-07-14
.

.

حاكم قادر حەمە جان ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك سەبارەت بە یاسای بە كرێدانی خانووبەرە لە هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە.

دەقی پەیامەكە...

پەیامێك لە حاكم قادرحەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە..

لەم ساتەوەختەی كە گەلەكەمان بە گیانفیدایی پۆلێك شەهیدی سەربڵندو وهێزی پۆڵاینی پێشمەرگە لەسەركەوتنێكی بێوێنەدا توانیان بەسەر دڕەندەترین گروپی تیرۆرستی ،لەشەڕێكی نیمچە جیهانی دا ناووناوبانگی گەلی كورد بەدرەوشاوەیی بنەخشێنن وسەركەوتنی مەزن تۆماربكەن، كەئەفسوس كاریگەری ئەو جەنگە هەرێمەكەمانی دووچاری چەندین قەیرانی دارایی وئابوری سەخت كردەوەو گەلەكەمانی رووەو قەیرانی سیاسی هەڵكشان وباری ئابوری وبژێوی خەڵكی تائاستی نەداری شۆڕكردەوە.

لەم كاتدا كەهێشتا گەلەكەمان تازە ئاهێكی پیادا وهاتۆتەوە، بەتایبەت دوای سەركەوتنەكانی نوێنەرانمان بۆپەرلەمانی عیراق وسەركەوتنی گەورەی كەركوكییەكان لەكەركوك و بەردەوامی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆدۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بەمەبەستی دەربازبوونی تەواو لەو قەیرانانە، كەچی  پەرلەمانی كوردستان بێ‌ ڕەچاوكردنی باری خراپی گوزەرانی هاووڵاتیان بەگشتی وهەژاران وكرێنیشنان وكاسبكاران بەتایبەتی یاسای ژمارە (3) یان پەسەندكرد كەپێچەوانەی برەودان وچاككردنی باری گوزەرانی خەڵكی بە  ئەمەكی گەلی كوردستانە.

بۆیە لەڕوانگەی خەمخۆریمان و وەك پێشەنگی پشتیوانان لەداخوازیی لەمافەڕەواو یاسایی یەكانی خەڵكی كوردستان بەتایبەت هاووڵاتیانی كەمدەرامەت وهەژاران وئەهلی و كاسبكار، بەناوی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە داوای هەرچی زووە هەموار كردنەوەی ئەو یاسایە دەكەین.

 PUKmedia   راگەیاندنی حاكم قادر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket