چیرۆكی راده‌ستكردنه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كه‌ی بن لادن
جیهان 05:32 PM - 2018-07-14.
ڕۆژنامه‌ی "بیڵد"ی ئه‌ڵمانی ورده‌كاری چیرۆكی نایاسایی ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كه‌ی بن لادن ده‌گێڕێته‌وه
ڕۆژنامه‌ی "بیڵد"ی ئه‌ڵمانی له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا چیرۆكی ناردنه‌وه‌ی "سامی.ڕ"ی به‌ڕه‌گه‌ز تونسی ته‌مه‌ن 42 ساڵ پاسه‌وانی تایبه‌تی ئوسامه‌بن لادنی سه‌رۆكی ڕێكخراوی تیرۆرستی قاعده ده‌گێڕێته‌وه‌و ئاشكرای ده‌كات له‌دوای ناردنه‌وه‌و هه‌ڵفرینی فرۆكه‌كه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردو له دوسلدۆرفی ئه‌ڵمانیاوه بۆ ولاتی تونس به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌دیاریكراوی له سه‌عات حه‌وت و نیوی به‌یانی دا واته دوای سه‌عات و نیوێك له هه‌ڵفڕینی فرۆكه‌كه نوسینگه‌ی فیدرالی كۆچ و كۆچبه‌ری (BAMF) فاكسێكی له‌دادگای ئیداری شاری"گیلزنكیرشه"وه پێده‌گات كه تیادا نوسراوه دیپۆرت كردنه‌وه‌و ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی سامی .ڕ له‌ئێسته‌دا نایاساییه‌و داوای ڕاگرتنی ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی ده‌كات..!!
ڕۆژنامه‌ی "بیڵد" به‌م جۆره چیرۆكه‌كه ده‌گێڕێته‌وه..هێشتا تاریكه‌شه‌وه ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به‌ره‌و شوێنی هێشتنه‌وه‌ی "سامی.ڕ ده‌چێت له‌ناوچه‌ی فێستڤالنی رۆژهه‌ڵات و شۆفێر‌و پاسه‌وانه‌كان ده‌مامكیان پۆشیوه‌و فه‌رمانی ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌یان به وڵاتی تونس پێیه له‌به‌شی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی توندوتۆڵ به‌رپرسه چه‌كداره‌كان ئاماده‌باشیان كردبوو تاسه‌ركه‌وتوانه بتوانن سامی .ڕ پاسه‌وانی پێشووی ئوسامه بن لادن به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ی دوسلدۆرف به‌رن.. ئه‌مه‌ش دوایین ساته‌كانه كه دواجار بڕیاری ناردنه‌وه‌و ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی كۆچبه‌ریه‌وه به‌تونس دراوه‌و تا ئه‌و چركه ساته‌ش ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی مابوه‌وه، چونكه لای ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڵمانی ئه‌م تۆمه‌تباره ئیسلامیه توندڕه‌وه گه‌نده‌ڵ و به‌مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌ڵمانیا وه‌سفكرابوو.
ئه‌م تۆمه‌تباره كه 11 ساڵه قسه له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی ده‌كرێ به‌تایبه‌تی له‌دوساڵی ڕابردودا ئێستا به‌كرده‌وه ڕه‌وانه كرایه‌وه..بێڵد نوسیویه‌تی سامی . ڕ ڕه‌وانه‌كرایه‌وه به‌بێ ئه‌وه بڕیاری دادگای له‌سه‌ر بوبێ ئه‌م كاره چۆن كرا؟بڕیاری دادگا‌و دواكه‌وتنی فاكسه‌كه‌ی دادگای ئیداری "گیلزنكیرشه"وایكرد ناردنه‌وه‌ی نایاسایی ئه‌و تۆمه‌تباره تێپه‌ڕێ و دوای زیاتر له‌سه‌عات ونیوێك به‌ئاسمانه‌وه به‌ره‌و تونس ئه‌و فاكسه ده‌گاته نوسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ری واته كاتێك ئه‌و فه‌رمانه ده‌گات كه كار له‌كارترازابوو..بیڵد نوسیویه‌تی ڕۆژی هه‌ینی سه‌عات 3.16 سامی .ڕ ئاماده‌كرا بۆ به‌ڕێكردنی و له‌و دیوو شیشی زیندانه‌وه ساته‌كانی چاوه‌ڕوانیان بۆ دانا..! سه‌عات 6:05 ده‌قیقه‌ی به‌یانی له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتندا به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ی دوسلدۆرف ڕاپێچ كرا، بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی فیدرالی نۆرنبێرگ FAI له جۆری تشالنجری 604 ی كه‌رتی تایبه‌تی فرۆكه‌خانه كه‌به‌كرێ گیرابوو، له‌سه‌عات 6:35 ده‌قیقه‌ی به‌یانی ئه‌م تۆمه‌تباره وه‌ك"بیڵد" ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه ده‌مامك كراوه‌كاندا گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌و تا سه‌عات 6:53 فرۆكه‌كه به‌ره‌و تونس هه‌ڵفڕێ كه به40000 هه‌زار یۆرۆ به‌كرێ گیرابوو له‌ناویشه‌وه تۆمه‌تبار به زنجیر به‌سترابوه‌وه.. كێشه‌كه له‌وه‌دایه دادگای ئیداره گیلزنكیرشه به‌رۆژێك ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، به‌ڵام ناردنی فاكسه‌كه بۆ نوسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ری ڕۆژێك دواكه‌وتووه.
وته‌بێژی دادگاكه"ڤۆلفگانگ سویز"ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌بێ ئه‌و ناردنه‌وه‌یه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌و به‌فرۆكه بهێندرێته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا.
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردو به‌بێ كێشه ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی كه"سامی.ڕ" تێدا ڕه‌وانه كرایه‌وه له‌سه‌عات 9:15 ی به‌یانی به‌رامبه‌ر به 8:15 به‌كاتی تونس به به‌ندكراوی پاسه‌وانه‌كه‌ی بن لادن گه‌یه‌ندرایه‌وه ولاته‌كه‌ی خۆی، ناردنه‌وه‌شی له ڕویی یاساییه‌وه له ئه‌ڵمانیا هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌و به پێشێلكاری بۆ سه‌روه‌ری یاسای ئه‌ڵمانی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێ.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19