riklam

هه‌وڵێكی تیرۆرستان بۆ هاتنه‌ ناو عیراق پوچه‌ڵده‌كرێته‌وه‌

عیراق 03:52 PM - 2018-07-14
.

.

سوپای عیراق هه‌وڵێكی دزه‌كردنی تیرۆرستانی پوچه‌ڵكرده‌وه‌ كه‌ به‌نیازبوون بۆ كاری تیرۆرستی له‌ سوریاوه‌ بێنه‌ ناو خاكی عیراقه‌وه‌.

لیوا مه‌حمود فه‌لاحی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار رایگه‌یاند: هێزه‌كانی سوپا له‌گه‌ڵ پێنج چه‌كداری تیرۆرستان له‌سه‌ر سنوری عیراق – سوریا پێكیاندا دا، كه‌ هه‌وڵیانده‌دا له‌ سنووری سوریاوه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆ خاكی عیراق و چه‌كی ئاڕ پی جی و مامناوه‌ندییان پێبوو.

وتیشی: دوای ئه‌وه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ هاتنه‌ناو خاكی عیراقه‌وه‌ و ته‌قه‌یان له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كردو سوپاش وه‌ڵامی دانه‌وه‌ له‌ئه‌نجامدا و دوان له‌تیرۆرستان كوژران و  سیانه‌كه‌ی تریش ده‌ستگیركران.


PUKmedia / دیارنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket