riklam

حه‌دیسی هۆشداری توند ده‌دات

عیراق 03:40 PM - 2018-07-14
.

.

وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند: زانیاریمان هه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكانی ئاژاوه‌گێر دزه‌یانكردوه‌ته‌ ناو خۆپیشانده‌ران و ده‌یانه‌وێت ره‌وشی وڵات پشێوێنن.

ئه‌مڕۆ 14-7-2018، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌و بۆ پاراستنی ده‌زگا حكومییه‌كان و موڵك و ماڵی هاووڵاتییان.

 راشیگه‌یاند: رێز له‌ هه‌موو جۆره‌ خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه‌ ده‌گرین، به‌ڵام كه‌سانێكی ئاژاوه‌گێر دزه‌یان كردوه‌ته‌ نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت ره‌وشی وڵات تێكبده‌ن.

حه‌دیسی وتیشی: وه‌ك حكومه‌ت زانیاری وردمان لایه‌ كه‌ كه‌سانێكی ئاژاوه‌گێر خۆیان خستووه‌ته‌ نێو خۆپیشاده‌رانه‌وه‌و خۆپیشاندانه‌كان به‌ ئاڕاسته‌ی تردا ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێن هێرش بكه‌نه‌وه‌ سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و موڵك و ماڵی هاووڵاتییان بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌وه‌ناده‌ین.

وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق هۆشداریشیدا له‌ به‌لارێدابردنی خۆپیشاندانه‌كان و دروستكردنی توندوتیژی و هێرشكردنه‌سه‌ر ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و ماڵ و موڵكی هاووڵاتییان.

PUKmedia به‌دواداچوون 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket