riklam

هێزه‌كانی عیراق ده‌خرێنه‌ ئه‌و په‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه‌

عیراق 03:13 PM - 2018-07-14
.

.

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانی باشوری عیراق سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ خراونه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 14-7-2018، له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هه‌واڵگری سه‌ربازی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقه‌وه‌ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی خۆپیشاندان و گرژییه‌كانی شاره‌كانی باشوری وڵات سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خراونه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی عیراق له‌ كاتێكدایه‌، له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی  هاووڵاتییانی چه‌ند شارێكی باشوری عیراق، دژی بێ خزمه‌تگوزاری و زۆربوونی گه‌نده‌ڵی و نادادی تا دێت زیاد ده‌بێت و خۆپیشانده‌ران له‌ چه‌ند شارێكی باشور هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گا حزبی و حكومییه‌كان و سوتاندویانه‌.

PUKmediaرۆیته‌رز

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket