riklam

ئه‌مریكا داوا له‌ سوننه‌كان ده‌كات به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن

عیراق 02:54 PM - 2018-07-14
.

.

باڵیوزی ئه‌مریكا له‌ عیراق، داوا له‌ سه‌ركرده‌ سوننه‌ ده‌كات، به‌شداریی له‌ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێ حكومه‌تدا بكه‌ن.

دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ باڵاكانی سوننه‌دا، داوای لێكردوون بژارده‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون له‌ كابینه‌ی نوێ حكومه‌ت وه‌لابنێن و به‌شداری حكومه‌تدا بكه‌ن.

ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ ده‌رفه‌تێكی باش ھاتۆته‌ ئاراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر سوننه‌كان به‌شداری راسته‌قینه‌یان ھه‌بێت له‌ حكومه‌ت و ببنه‌ ھاوبه‌شی سه‌ره‌كی له‌ ده‌سه‌ڵات.

په‌یامه‌كه‌ی دۆگلاس سیلیمان باڵیوزی ئه‌مریكا له‌ عیراق، له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ تا ئێستا سه‌ركرده‌كانی سوننه‌ رێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر پێكھێنانی ھاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ به‌شداری له‌ كابینه‌ی نوێ حكومه‌تدا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket