riklam

بێ كاره‌بایی تارانیش ده‌گرێته‌وه‌

جیهان 01:19 PM - 2018-07-14
.

.

فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای تاران ڕایگه‌یاندووه‌ به‌پێی خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی كاره‌با، ڕۆژانه‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی تاران بۆ چه‌ند سه‌عاتێك كاره‌بایان نابێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی ئیسنای بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی كاره‌باش به‌رز ده‌بێته‌وه‌، به‌ پێی خشته‌ كاره‌با له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی تاران دابه‌شده‌كرێت و ڕۆژانه‌ بۆ چه‌ند سه‌عاتێك دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ كاره‌بایان نابێت و بێ كاره‌بایی هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره‌ ده‌گرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌م خشته‌یه‌ هه‌تا كه‌ی كاری پێده‌كرێت.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ماوه‌یه‌كه‌ بێ كاره‌بایی باڵی به‌سه‌ر زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ئێراندا گرتووه‌ و ئه‌مه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ بێ ئاوی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ شاره‌كان به‌ تایبه‌تی له‌ پارێزگای خوزه‌ستان و سیستان و بلوچستان.

PUKmedia

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket