riklam

مه‌غریب.. هونه‌رمه‌ندێكی كورد خه‌ڵات ده‌كرێت

تاراوگە‌‌ 12:55 PM - 2018-07-14
.

.

هه‌ندرێن خۆشناو كه‌ هونه‌رمه‌ندێكی پێشه‌نگه‌ له‌بواری كاریكاتێرو كارتۆنی كوردی، له‌ دوایین چالاكی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ شێوه‌كارو كاریكاتێریسته‌ كورده‌ كه‌ به‌شداریكردن بوو له‌ دووه‌مین فێستیڤاڵی كارتۆنی له‌ وڵاتی مه‌غریب. له‌م فێستیڤاڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ هونه‌رییه‌دا خه‌ڵاتێكی رێزلێنانی پێبه‌خشرا.

هه‌ندرێن خۆشناو سه‌باره‌ت به‌م خه‌ڵاته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ وتی: ئه‌م فێستیڤاڵه‌ كارتۆنی و كاریكاتێرییه‌ دووه‌م ساڵه‌ كه‌ له‌ مه‌غریب سازده‌كرێت و به‌شداری تێدا بكه‌م، فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تیه‌و هونه‌رمه‌ندان له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.

وتیشی: فێستیڤاڵه‌كه‌ش بریتیبوو له‌ دوو ته‌وه‌ر، یه‌كه‌میان كاریكاتێر كه‌ بریتیبوو له‌ كاریكاتێری هونه‌رمه‌ندی ناسراوی مه‌غریب ئه‌لعه‌ره‌بی سه‌بان، كه‌ هونه‌رمه‌ندان هه‌ریه‌كه‌و به‌ ستایلی خۆی كاریكاتێری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یان كێشابوو وه‌ك رێزلێنان و یادكردنه‌وه‌یه‌ك بۆی، دووه‌میشیان كارتۆن بوو كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاو و كه‌می ئاو بوو، منیش به‌ دوو كار به‌شداریم كردبوو، یه‌كێكیان كارتۆن سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی ئاو، ئه‌وی تریان كاریكاتێری هونه‌رمه‌ند ئه‌لعه‌ره‌بی سه‌بان.

راشیگه‌یاند: شانازییه‌ بۆ من كه‌ له‌نێو ئه‌و هه‌موو هونه‌رمه‌نده‌ جیهانیه‌ خه‌ڵاتێكی رێزلێنانم پێببه‌خشرێت وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كوردو هه‌ستده‌كه‌م كه‌ ئه‌و ماندووبوون و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایانه‌ی كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ ده‌یده‌م له‌بواری هونه‌ری كارتۆن و كاریكاتێردا به‌فیڕۆ ناڕوات، هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا.

PUKmedia محه‌مه‌د به‌رزنجی – هه‌ولێر

34 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket