riklam

نهێنی ته‌زبێحه‌كه‌ی ڕاهێنه‌ری كرواتیا ئاشكرا ده‌كرێت

هەمەرەنگ 12:33 PM - 2018-07-14
.

.

زلاتكۆ دالیچ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كرواتیا هه‌میشه‌ ته‌زبێحێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و هه‌ندێك ده‌ڵێن چ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ته‌زبێح و تۆپی پێ دا هه‌یه‌.

دالیچ توانی له‌ جام جیهانی 2018 روسیا كارێكی گه‌وره‌ بكات و هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا به‌ سه‌ركه‌وتوویی هه‌تا یاری كۆتایی ببات و بڕیاره‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 15-7-2018 یاری كۆتایی نێوان فه‌ره‌نسا و كرواتیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی جام جیهانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

دالیچ سه‌باره‌ت به‌ ته‌زبێحه‌كه‌ی ده‌ستی ده‌ڵێت: ئه‌و ته‌زبێحه‌ سپییه‌ ئارامی و ئۆقره‌یییه‌كی تایبه‌ت به‌من ده‌به‌خشێت و هه‌رگیز له‌ خۆمی دوور ناخه‌مه‌وه‌، هه‌رچی له‌ژیانمدا به‌ده‌ستم هێناوه‌ له‌سایه‌ی لوتف و به‌خششی خوا بووه‌ و خۆم به‌ قه‌رزداری ده‌زانم.

راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌ ئیمان و باوه‌ڕی به‌هێز هۆكاری به‌خته‌وه‌ری ئه‌وه‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئیسنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket