riklam

خۆپیشاندەرانی دەروازە سنوریی و ئاوییەكانی بەسرە دادەخەن

عیراق 12:05 PM - 2018-07-14
.

.

خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی بەسرە گەیشتە ناحیەی سەفوانی سنوری نێوان عیراق و كوەیت و خۆپیشاندەران دەروازەی سەفوانی سنوری و ئومقەسەرو شەلەمچەیان داخست.

ئەمڕۆ 14ی تەموزی 2018، خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی بەسرە درێژەی هەیەو دانیشتوانی ناحیەی سەفوانی پارێزگاكەش كە دەكەوێتە سنوری نێوان عیراق و كوەیت دەروازەی سەفوانی سنوریان داخست و داوای باشكردنی خزمەتگوزارییەكان و دابنیكردنی هەلی كار دەكەن، داواش لەداهاتی خاڵە سنورییەكەیان بودجە بۆ پرۆژەكانی ناحیەكەیان تەرخان بكرێت.

خۆپیشاندەرانی ناحیەی سەفوان داواش دەكەن لیژنە وەزارییەكەی حكومەت لەگەڵیان كۆببیتەوەو گوێ بۆ داواكاریی و كێشەكانیان بگرێت.

سەلام عەبدولحسێن یەكێك لەرێخەرانی خۆپیشاندانەكانی بەسرە بە PUKmediaی راگەیاند: خۆپیشاندانی خەڵكی بەسرە بەردەوامە تا حكومەت وەڵامی داواكارییەكانیان دەداتەوە.

وتیشی: خۆپیشاندەران دەروازەی سەفوان و بەرندەری ئومقەسرو دەروازەی خاڵی سنوری شەلامچەیان داخستوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket