riklam

به‌وێنه‌.. مه‌زارگه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم كرایه‌وه‌

عیراق 11:36 AM - 2018-07-14
.

.

به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوون 60 ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی 14ی ته‌مووزی ساڵی 1958 مه‌زارگه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم كرایه‌وه‌ و داوا ده‌كرێت مه‌زارگه‌كه‌ فراوان بكرێت.

عه‌بدوڵڵا حامید قاسم ئه‌مینداری گشتی ڕه‌وتی قاسم-ی نیشتمانی له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر مه‌زاری عه‌بدولكه‌ریم قاسم ڕایگه‌یاند: گڵكۆی سه‌ركرده‌ی مه‌زن عه‌بدولكه‌ریم قاسم دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌م كۆماری عیراق له‌ناوچه‌ی ئۆرفه‌لی له‌ به‌غدا كرده‌وه‌ كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ شه‌سته‌مین ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی 14 ی ته‌موز .

وتیشی: ئێره‌ ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ كاتی خۆی عه‌بدولكه‌ریم قاسمیان تێدا ناشتووه‌، ئاماژه‌ی به‌ شۆڕشی 14 ی ته‌موز كرد كه‌ بۆ جیهانی سه‌لماند كه‌ شۆڕشێكی ئازادیخوازه‌ و ده‌وڵه‌تی هاووڵاتیبوونی هێنایه‌ كایه‌وه‌ و ئابووری عیراقیشی بوژانده‌وه‌.


له‌كۆتاییدا داوای له‌ حكومه‌تی عیراق كرد كه‌ مه‌زارگه‌كه‌ فراوان بكرێت به‌و پێیه‌ی كه‌ عه‌بدولكه‌ریم قاسم سه‌ركرده‌یه‌كی عیراقییه‌ و دامه‌زرێنه‌ری سیستمی كۆمارییه‌ له‌عیراقدا.

PUKmedia و/ گۆران قادر
سه‌رچاوه‌/ صوت الجالیه العراقیه

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket