riklam

گەشتە ئاسمانیيەكان لە فرۆكەخانەی نەجەف دەستیپێكردەوە

عیراق 11:33 AM - 2018-07-14
.

.

بارودۆخی شاری نەجەف ئاسایی بۆوەو دووبارە گەشتە ئاسمانیەكان لە فڕۆكەخانەی ئەو شارەوە دەستیپێكردەوە.

دوای ئەوەی شاری نەجەف خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەخۆیەوە بينى و بەهۆی رۆیشتنی خۆپیشاندەران بۆ ناو فرۆكەخانەی نەجەف گەشتە ئاسمانیەكان لەو فرۆكەخانەیە راوەستا، دووبارە گەشتە ئاسمانیەكان لە فرۆكەخانەی نەجەف دەستیپێكردەوە لەدوای كشانەوەی خۆپیشاندەران و هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەو شارە.

بەهۆی خۆپیشاندانەوە دوێنێ هەینی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق دەستیكرد بە گواستنەوەی رێڕەوی گەشتە ئاسمانیەكانی فرۆكەخانەی نەجەف بۆ فرۆكەخانەی بەغداو دواتر گواستنەوەی گەشتیاران بە رێگای وشكانی.

شارەكانی نەجەف و بەسرەو ناسریەو عەممارە خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاووڵاتیانی بەخۆیەوە بینی و بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ راگەیەنراو دوو خۆپیشاندەر كوژران و زیاتر لە 30 كەسی تر برینداربوون.


PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket