riklam

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌گاته‌ 200 دۆلار

ئابوری 11:02 AM - 2018-07-14
.

.

پسپۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری نه‌وت ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌هۆی قه‌یرانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه‌دا نرخی هه‌ر به‌رمیله‌ نه‌وت ده‌گاته‌ 200 دۆلار.

دكتۆر مه‌مدوح سه‌لامه‌ پسپۆڕ و شاره‌زای نه‌وت ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كانی ئه‌مدوایانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوكار ده‌بێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ئاستێكی پێوانه‌یی به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه‌ خۆپیشانده‌ران هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆمپانیا ده‌ره‌كییه‌كان كه‌ له‌بواری نه‌وت له‌ عیراقدا كار ده‌كه‌ن.

ئه‌و پسپۆڕه‌ ئاشكراشیكرد كه‌ ئێران سوودمه‌ندترین وڵات ده‌بێت له‌ تێكچوونی بارودۆخی ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها سعودیه‌ ناتوانێت قه‌ره‌بووی كه‌می نه‌وت بیكاته‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا.

پارێزگای به‌سره‌ ناوه‌ندی به‌رهه‌می نه‌وتی عیراقه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ 80% نه‌وتی عیراق له‌و پارێزگایه‌ به‌رهه‌مده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها تاكه‌ ده‌روازه‌ی ئاویی عیراقه‌ كه‌ هاورده‌ و هه‌نارده‌ی عیراق له‌و پارێزگاوه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.

PUKmedia و/ گۆران قادر
سه‌رچاوه‌/ اسرار میدیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket