riklam

خزمەتگوزاری تۆڕەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێت

عیراق 10:54 AM - 2018-07-14
.

.

خزمەتگوزاری تۆڕەكانی ئینتەرنێت لەزۆربەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق و بەغدای پایتەخت بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە لەكارخرا.

سەرچاوەیەكی ناوخۆی بە PUKmediaی راگەیاند: لەزۆربەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق و بەغدای پایتەخت لەكارخراوەـ هۆكارەكەشی بۆ دەستاودەستكردنی گرتەیی ڤیدیۆیی خۆپیشاندانەكان گەڕاندەوە كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەخێرایی بڵاوبونەتەوەو ناوچەكانیش پاڵپشتی خۆیان بۆ خۆیاندەران دوپاتكردۆتەوە. 

ماوەی چەند رۆژێكە لەچەند پارێزگایەكی عیراق بۆ داواكردنی خزمەتگوزاریی و دابینكردنی هەلیكار خۆپیشاندانی  بەرفراون دەستیپێكردوەو  شەوی رابردووش خۆپیشاندەران چونە ناو فڕۆكەخانەی نەجەف و گەشتەكانی فڕۆكەخانەكەش راگیران، لەشاری عەممارەی سەنتەری پارێزگای میسانیش بارەگای چەند حزبێك سوتێنران و بەهۆی ئاڵۆزییەكانیشەوە برینداری لێكەوتەوە.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket