riklam

ئێران گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

جیهان 10:40 AM - 2018-07-14
.

.

گه‌وره‌ ڕاوێژكاری رابه‌ری ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: وڵاته‌كه‌ی حه‌ز ناكات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گفتوگۆ بكات.

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ڕۆژێك دادێت كه‌ ئێرانییه‌كان ته‌له‌فۆن بۆ من بكه‌ن و بڵێن ئاماده‌ی گفتوگۆین، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی گه‌وره‌ ڕاوێژكاری ڕابه‌ری ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: تاران حه‌ز ناكات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تره‌مپ بكات.

 ویلایه‌تی سه‌باره‌ت به‌ پاشه‌كشه‌ی ئێران له‌ سوریا ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێران به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا سوریا به‌جێناهێڵێت و وڵاته‌كه‌ی ته‌نها ئه‌و كاته‌ ئاماده‌یه‌ سوریا به‌جێبهێڵێت كه‌ به‌رپرسانی سوری داوایان لێبكه‌ن كه‌ خاكی ئه‌و وڵاته‌ چۆڵ بكه‌ن.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket