riklam

60 ساڵ بەسەر شۆڕشی 14ی تەمووز تێدەپەرێت

عیراق 09:52 AM - 2018-07-14
.

.

ئەمڕۆ شەممە 14-7-2018 شەست ساڵ بەسەر شۆڕشی 14ی تەمووز تێدەپەڕێت کە تیایدا سیستمی پاشایەتی لە عيراقدا ھێنرا.

بەرەبەیانی رۆژی 14-7-1958 بەھەوڵی عەبدولکەریم قاسم  و چەندین ئەفسەری تر، سیستمی حوکم لە عيراق لە پاشایەتییەوە گۆڕا بۆ کۆماری، ئەمەش بە یەکێک لە رووداوە گرنگ و پڕ بایەخەکانی مێژووی عيراق دادەنرێت.

لە دامەزراندنی حکومەتی عيراقیەوە تاوەکو شۆڕشی ساڵی 1958 خەڵک لە سیستمی پاشایەتی لە عيراقدا بێزاربوون، بۆ کۆتایی ھێنانیش بەم بارودۆخە ھاووڵاتیانی عيراق بڕیاریاندا لە چوارچێوەی پارت‌و رێکخراوە سیاسییەکان کار بۆ لەناوبردنی رژێمی پاشایەتی بکەن‌ و لەلایەکی تریش ھەوڵی رزگارکردنی عێراق بدەن لە چنگی داگیرکاری بەریتانیا. بۆ ئەم مەبەستەش ئەفسەرانی سوپا بڕیاری پێکھێنانی رێکخراوێکیان دا بەناوی رێکخراوی ئەفسەرانی ئازادیخواز، کە بە نھێنی لەلایەن عەبدولکەریم قاسمەوە سەرکردایەتی دەکران.

دواجارو لە بەرەبەیانی 14ی تەمموزی 1958 عەبدولکەریم قاسم‌ و ئەفسەرانی ئازادیخواز ھێرشیان کردە سەر کۆشکی "ریحاب‌ و زھور" لە بەغداو توانیان کۆتایی بە سیستمی پاشایەتی لە عيراق بھێنن ‌و سیستمی کۆماری رابگەیەنن.


PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket