24ی حوزه‌یران...!!
بیروڕا 08:53 AM - 2018-07-14.
ئه‌وه‌ی چاودێری ره‌وشی توركیای كۆماری كردبێت ئه‌وه ده‌زانێت (27) هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوه، به‌ڵام هیچیان ره‌وشی ئه‌و وڵاته‌ی نه‌گۆڕیوه هه‌ر له‌سه‌ر یه‌ك ده‌ق و فۆرم بووه، واته چۆن له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌تاتورك چه‌مكه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هه‌ڵبه‌ستوه به‌وشێوه‌یه ماوه‌ته‌وه، ته‌نها گۆڕان كه كرابێت گۆڕینی ده‌م و چاوه‌كان بووه‌و به‌س، ئه‌وه‌یتر شۆڤینیه‌ت، پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، زه‌وتكردنی مافی گه‌لی كورد‌و گه‌لانیتری ئه‌و وڵاته نه‌ك وه‌كو سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی ئه‌و كۆماره بووه بگره ره‌واجی زۆر زیاتریشی پێدراوه، سه‌ربارو بن باریش عه‌سكه‌ر له‌سه‌روی هه‌موو ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كان بووه به‌و هه‌ژماره‌ی پارێزه‌ری ده‌ستورو سیسته‌می عیلمانیه‌تن، قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌هه‌ر ئان و ساتێك‌دا پێویستیان بووبێت بێ سڵه‌مینه‌وه كردوویانه، چه‌ندین به‌ڵگه‌ش له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه، له‌وانه له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كان به‌دیاریكراوی له‌ساڵی (1992)، ژیان ئاوا مامی گه‌وره‌ی كوردان هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ له‌گه‌ڵ خوالێخشبوو تۆركۆت ئۆزال و سه‌ركرده‌ی به‌ندكراوی په‌كه‌كه، بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی وه‌ك زه‌مینه‌سازیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌لی كوردستانی باكور، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت ئاشكراشه هۆكاری سه‌ره‌كی عه‌سكه‌ركانی توركیا‌و عه‌قلی شۆڤینی سیاسیه‌كان بوو، بینیشمان تۆركۆت ئۆزال چی به‌سه‌رهات، كه‌م تا زۆر له‌و رێككه‌وته‌وه هه‌وڵ هه‌بووه به‌ڵام هیچی لێ شین نه‌بووه، ئه‌وه بارودۆخی ئه‌و وڵاته بووه، تا ((24))ی حوزه‌یران و به دیاریكراوی دوای سوێند خواردنه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان كه كتومت به ده‌ستوری سوڵتانه‌كان ده‌چو كه ده‌چونه سه‌ر عه‌رشی سه‌ڵته‌نه‌ت، ئیتر پێده‌چێت سوڵتان سه‌رگه‌متر بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندا ستراتیجی و خۆڵه‌مێشیه‌كانی، دیاره ده‌ستتێكه‌ڵكردنیش له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په خوێندنه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه دوژمنایه‌تیكردنی كورد‌و دیموكراسیه‌ت به بنه‌ما گشتیه‌كانیه‌وه، به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان تازه ئه‌و ده‌سته‌به‌ندیه ناگه‌ڕێنه‌وه پێش ((24))ی حوزه‌یران، یان سه‌ری خۆیان له به‌ردی لاگۆڕ ده‌ده‌ن، یان هه‌ورازتر له‌وه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ئه‌رز هه‌یه لێده‌خوڕن، ئاماژه‌كان پێمان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی دووه‌م په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن چونكه ئه‌ردۆگان ته‌نها دۆست هه‌یبێت مه‌هه‌په‌یه‌و پێویستی زۆری پێیانه به‌ئاسانی ناتوانی گه‌رده‌نی شه‌تكدراوی خۆی به‌رهه‌ڵلا بكات، ئه‌وه‌تا راست و چه‌پ هه‌ر هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن جارێك به بیانوی تیرۆر جارێكیش به ناوی پاكسازی ئینقلاب چیه‌كان، ماوه‌ته‌وه هه‌ده‌په له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ژمونه‌ی ئه‌كه‌په‌و مه‌هه‌په چی بكات، به‌بڕوای خۆم ئه‌و حیزبه خه‌باتگێڕو پشودرێژه ده‌بی ستراتیجێكی تازه بگرێته‌به‌ر، چونكه ده‌ركه‌وت ئه‌و به‌رنامه سیاسیه‌ی له‌واده‌ی هه‌ڵبژاردنی (2015) كه (80) كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو كه ده‌بوو به‌هه‌ر نرخێكبا به‌شداریان له‌حكومه‌تدا بكردبا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بووه رێگر له‌وه‌ی ئه‌ردوگان به‌بیانوی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت هه‌ڵبژاردن دووباره‌بكاته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم دۆسته‌كانیان به‌تایبه‌ت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئامۆژگاریان كردن، به‌ڵام سه‌ره‌نجام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ئه‌وه‌بوو ئه‌ردوگان بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیدا، له‌و پرۆسه‌یه‌دا وێڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی كورسیه‌كانی هه‌ده‌په ده‌ستی ئه‌ردۆگانیشی كرده‌وه له‌زۆر بوار‌و بابه‌تی سیاسی و سه‌ربازی هه‌روه‌ها هێرشكردنی راسته‌و راست بۆسه‌ر شار‌و گونده‌كانی كوردستانی باكور به‌تایبه‌ت دوای راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌بردنی خۆسه‌ری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سیڤیل كه بێگومان هێزه‌كانی په‌كه‌كه جوڵێنه‌ری سه‌ره‌كی بوون، مخابن ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ریكێشا بۆ وێرانكردن و خاپوركردنی هه‌زاران خان‌و هه‌روه‌ها شه‌هیدكردنی هه‌زاران هاوڵاتی، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا كوده‌تای (15) ته‌مموزی (2016)ه‌شی فه‌بره‌كه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به ره‌هاییه‌ته‌وه ده‌ستی واڵا بێت بۆ لێك هه‌ڵاوێركردنی هاوبچم و نه‌یاره‌كانی، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و ورده‌كاریه زۆر زۆری ده‌وێت، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه له‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌ده‌په هه‌موو پرس و ئه‌گه‌ره‌كان بباته‌وه ناو په‌رله‌مانی توركیا، بێگومان (67) كورسی كه‌م نیه به‌وه ده‌توانن هه‌لومه‌رجێك بهێننه‌كایه‌وه تاوه‌كو له‌گه‌ڵ كوردانی نێو جه‌هه‌په‌ش جۆرێك له‌هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن ئه‌وانیش ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردیان هه‌یه خۆشیان له‌بنه‌ڕتدا ئۆپزسیۆنن، به‌هه‌ردوولا ده‌توانن ئه‌و (80) كورسیه‌ی كوردی نێو ئه‌كه‌په‌ش بخه‌نه نێو مه‌نگه‌نه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی راسته‌قینه، مه‌جبوریان بكه‌ن ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ خواسته نه‌ته‌ویی دیموكراسیه‌كان نه‌رم بكه‌ن، یا ئه‌وه‌تا به ته‌واویه‌ت روی راسته‌قینه‌ی خۆیان و حیزبه‌كه‌شیان ئاشكرابێت كه كێشه‌ی كوردیان پشتی سه‌رداوه‌و له‌بیریان كردووه‌و چیتریش نه‌توانن خه‌ڵكی كوردستان له‌داهاتودا هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن و ده‌نگیان پێبه‌ده‌ن، ئیتر كورد باشتر له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه رێگای راستی خۆیان دیاری بكه‌ن.
ن:عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25