riklam

سه‌رۆك كۆمار 60ـه‌مین ساڵيادی كۆماری عیراق و 14ی ته‌ممووز به‌رز راده‌گرێت

عیراق 08:48 AM - 2018-07-14
.

.

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق یادی شه‌سته‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری عیراق و یادی شۆڕشی چوارده‌ی ته‌ممووزی نیشتمانی ساڵی 1958ی به‌رز نرخاند.

سه‌رۆك كۆمار ستایشی پره‌نسیبه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێودانگه‌كانی پێكه‌وه‌ ژیان و یه‌كڕیزی نیشتمانی كرد كه‌ شۆڕشه‌كه‌ دایڕشتبوو داوای ده‌كرد به‌ شانازی و پێزانینه‌وه‌ رۆڵی رابه‌ری كۆچكردووی شۆڕشه‌كه‌ زه‌عیم عه‌بدولكه‌ریم قاسمی به‌بیر هێناوه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆك كۆمار له‌ راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا گرنگی ئه‌و پره‌نسیبانه‌ی دووپاتكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ شۆڕشه‌كه‌ خستبویه‌ڕوو بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی و ئابوری له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهاندا له‌سه‌ر بناغه‌ی یه‌كسانی و به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی وابه‌سته‌بوون كه‌ سه‌ره‌نجام له‌ پابه‌ندبوونی عیراق به‌ سیاسه‌تی بێلایه‌نی و پاشه‌كشێی له‌ په‌یمانی به‌غداو په‌ره‌پێدانی سه‌ربه‌خۆیی ئابوری و دارایی ده‌ركردنی قانونی ژماره‌ 80 به‌رجه‌سته‌ بوو كه‌ مافه‌كانی عیراقی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ داهاته‌كانی نه‌وت.

هاوكات ئاماژه‌یكردووه‌ بۆ چه‌سپاندنی قانوونی چاككردنی كشتوكاڵ و به‌ڕه‌سمی ناسینی مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد به‌وه‌ی عیراقییه‌كان هه‌موویان له‌ وڵاتدا شه‌ریك و یه‌كسانن له‌ ماف و ئازادییه‌كاندا بێ جیاوازی. روونیشیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌و شۆڕشه‌ قانونی باری كه‌سێتی ده‌ركردو چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی نیشتمانی تریشی ده‌سته‌به‌ر كرد.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket