riklam

خۆپیشاندانەكانی عیراق ئاڵۆزی لێدەكەوێتەوە

عیراق 09:43 PM - 2018-07-13
.

.

خۆپیشاندان لەچەند پارێزگایەكی باشوری عیراق دەستپێكردەوەو جگە لەوەستانی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نەجەف، خۆپیشاندەران بارەگای چەند حزبێكیش سوتێنراون.

ئەمشەو لەچەند پارێزگایەكی عیراق خۆپیشاندان بۆ باشكردنی كارەباو ئاو و خزمەتگوزاریی دیكەو دابینكردنی هەلی كار دەستپێكردەوەو لەنەجەف خۆپيشاندەران چونە ناو فڕۆكەخانەی پارێزگاكەو بەو هۆیەشەوە گەشتەكانی فڕۆكەخانەكە وەستێنراوە.

هەروەها لەبەسرەش هێزە ئەمنییەكان لەسەرجەم دەروازەكانی فڕۆكەخانەی شارەكەوە رێوشوێنی توندی ئەمنیان گرتۆتەبەر بۆ رێگریكردن لەخۆپیشاندەران.

بەپێی ئەو زانیارییانەشی میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە، خۆپیشاندەران لەشاری عەممارە بارەگای چەند حزبێكیان سوتاندوە.

موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدریش لەسەر خۆپيشاندانەكان پەیامێكی بڵاوكردەوەو داوای پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران دەكات، لەهەمانكاتیشدا داوا لەخۆپیشاندەران دەكات موڵك و ماڵی گشتی بپارێن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket