riklam

لەئەوروپا زیاتر لە 500 هەزار كەس مافی پەنابەرێتیان پێدەدرێت

جیهان 06:20 PM - 2018-07-13
.

.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی سەرژمێری ئەوروپی کە بەیوروستات ناسراوە لە 2017 دا زیاتر لەنیو ملێۆن کەس مافی پەنابەریان وەرگرتوەو سورییەکانیش لەپێشەوەی هەمویان بوون و 60%ی ئەو بڕیارانەش کەلە بەرژەوەندی وەرگرتنی پەنابەران دراون لەئەڵمانیا بووە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی سەرژمێری سەر بەیەکێتی ئەوروپا یوروستات، یەکێتی ئەوروپا 24 هەزار پەنابەری نیشتەجیکردوە ئەمە لەکاتێکدا لە2017 دا نزیکەی 538 هەزار کەس مافی پەنابەری لەهەر بیست و هەشت وڵاتەکەی یەکێتی ئەوروپادا وەرگرتوە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە گەورەترین رێژە سورییەکان بوون و لەو ساڵەدا ژمارەیان گەیشتۆتە 175 هەزارو   800 کەس کە دەکاتە 33%، لەدوای ئەوانیش ئەفغانییەکان كە ژمارەیان گەیشتۆتە 100 هەزارو 700 کەس کە دەکاتە 19% و عیراقییەکانیش بەپلەی سێیەم دێن و ژمارەیان 64 هەزارو 300 کەس بووە.

New Bitmap Image (2).bmp

دابەش بوونی پەنابەران بەپێی مافی پەنابەری لە ولاتانی یەکێتی ئەوروپا

بەپێی داتاکان ێژەی هاووڵاتیانی سوری ئەوانەی کەمافی پەنابەریان وەرگرتوە لە 2016 ەوە  کەمیکردوە و بەڕێژەی 57% رەزامەندی لەسەر مافی پێدانی پەنابەریاندراوە لەگەڵ ئەوەشدا هەر لەڕیزبەندی گەورەترین رێژەی ئەوانە دێن کەلە 2017دا مافی پەنابەریان وەرگرتوەو بەسەر 18 دەوڵەتی یەکێتی ئەوروپادا دابەشبوون.

 لەو 175 هەزارو   800 هاووڵاتییە سورییەی کەمافی پەنابەریان وەرگرتوە لە ئەوروپا 124 هەزارو 800یان بەتەنیا لەئەڵمانیا بووە، ئەمەش دەکاتە 70%ی  ئەو سورییانەی کە داوای مافی پەنابەریان کردوە.

New Bitmap Image (3).bmp

 

داواکانی مافی پەنابەری و قبوڵکردنیان بەپێی ڕەگەزنامەکانیان لەئەوروپا دابەشکراون  .

لەساڵی 2017ەوە زۆرترین رێژەی ئەوانەی مافی پەنابەریان وەرگرتوە لە ئەڵمانیا بووەو ژمارەیان گەیشتۆتە  325 هەزارو 400 پەنابەر ،لەفەرەنساش 40 هەزارو 600 پەنابەر، لەئیتالیا  35 هەزارو 100 پەنابەرو لەنەمساش 34 هەزارو سویدیش 31 هەزارو 200 پەنابەر بووە، بەمجۆرە ئەڵمانیا یەکەم وڵات و فەرەنساش دووەم بووە.

لەناو ئەوانەشدا کەیەکێتی ئەوروپا مافی پەنابەری پێ بەخشیون  271 هەزارو 600 پەنابەر بوون  کەدەکاتە 50%ی بڕیارەکان لە بەرژەوەندیان بووە.

ئەوانەشی مافی پەنابەری کاتیشیان پێ بەخشراوە  لەکۆی 189 هەزار 77 هەزارو,500 کەسیان مافی پەنابەری ئینسانیان وەرگرتوە  کە دەکاتە 14%، ئەمە لەکاتێکدا کە هەردوو یاسای مافی پەنابەری  واتە پارێزگاری پەنابەرو پارێزگاری کاتی بەپێی بنەماکانی وەرگرتنی مافی پەنابەری یەکێتی ئەوروپا کاری لەسەر دەکرێ لەگەڵ ئەوەشدا مافی مانەوەی ئینسانیش بەپێی یاسادانانی ناوخۆیی جێگەی بۆ کراوەتەوە.

 

New Bitmap Image.bmp

ڕێژەی وەرگرتنی مانەوە بەپێی مافە جیاوازەکانی پەنابەری لەئەوروپا

لەمیانەی 2017 دا لەکۆی 970 هەزار داوای مافی پەنابەری  لەسەدا 50%ی وەرگیراوەو 266 هەزار داواکاریش داوای تێهەڵچونەوەی بۆکراوە، بەپلەی یەکەم 443 هەزار کەس مافی پارێزگاریان وەرگرتوەو   95 هەزاریش مافی پەنابەری کاتی یان لەدوا بڕیاری دادگای تێهەڵچونەوەدا وەرگرتوە.

بەپێی زانیاریەکانی ناوەندی سەرژمێری ئەوروپی کۆی ەزامەندی لەسەر ئەو داواکاریانەو پێدانی مافی پەنابەری جیاوازە بەپێی جیاوازی ڕەگەزنامەکانیان و رێژەی وەرگرتنی ئەو داوایانەو رەزامەندی لەسەریان بەڕێژەی لەسەدا 46% بووەو ئەوانەی کەداوای تێهەڵچونەوەشیان کردوە بڕیارەکانی دادگا لەبەرژەوەندی ئەو داواکاریانە 36% بووە.

 

PUKmedia   شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket